
کورده به‌سیه‌تی هه‌تا که‌ی
ڕه‌نج به‌خه‌سارم ئه‌که‌ی
کورده به‌سیه‌تی یه‌کگرن
دو دڵی و کینه تاکه‌ی
کورده جه‌ندساڵه ڕه‌نجه‌ده‌ی
بۆچی قه‌ت فکرێ ناکه‌ی
کورده هیچ نه‌بێ ڕابوردوت
که‌مێ سه‌یرکه تاکه‌ی
کورده ووڵاتت ڕه‌نگینه
به‌پاره‌و پوڵی نه‌ده‌ی
کورده مێژوت نه‌خشراوه
ئامان شاباشی نه‌که‌ی
کورده چه‌نه‌ها لاوانت
بوون به‌قوربانی و نێژران
کورده هه‌روا چاوه‌ڕوانن
نه‌که‌ی له‌یادیان بکه‌ی
کورده ئاڵای موهابادت
له‌دڵا ئه‌شنێته‌وه
کورده نه‌خشه له‌مێژودا
خۆ په‌تی سیداره‌که‌ی
قازی وسه‌یفی وسه‌دری قازی
چاوه‌ڕوانی هیممه‌تن
ده‌سا ڕاپه‌ڕه به‌قوربان
سستی و نه‌زانین تاکه‌ی
گه‌لانی تر بون به‌باڵدار
مانگ‌و مه‌ریخ که‌شفه‌که‌ن
تۆش خه‌ریکی ته‌پڵو جادوو
ده‌ڤ لێدانم فێر ئه‌که‌ی
به‌حایو حو شمشێر لێدان
هیچ ده‌ردێ تیمار ناکرێ
به‌سیه ڕاپه‌ڕه نیشتمان
بانگ ئه‌کا ئه‌ڵێ تاکه‌ی
نیشتمان ئه‌مڕۆ داماوه‌و
چاوه‌ڕوانی تۆ ئه‌کا
که‌یبێ ڕاپه‌ڕی وه‌ک گه‌لان
دوژمنت ڕوڕه‌ش بکه‌ی
ئه‌و دوژمنه‌ی پیشه‌ی هه‌رگیز
سته‌مو خوێن ڕشتنه
به‌زه‌ییی ناێێ به‌تۆیا
تا به‌زۆر تاری نه‌که‌ی
مار که‌هات و زه‌نێکی کرد
خۆلادان پاره‌ناکا
هه‌ر ئه‌بێت پشتی بشکێنی و
دانی له‌بێخ ده‌ربکه‌ی
گه‌ر وه‌ک گه‌لان ژینت ئه‌وێ
ئه‌بێت گیانت به‌خت که‌ی
خوێنت بڕێژی به‌بێ باک
له‌مردن درێغ نه‌که‌ی
دڵێ بترسێ له‌مردن
بۆسه‌ربه‌خۆیی ووڵات
خوایه ئه‌ودڵه داڕزی و
قه‌ت به‌بێ ده‌ردی نه‌که‌ی
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی





