
هـــــه‌زار هـــه‌وڵم دا گوڵم، که‌وا تۆ یاری من بی
ئۆقــــره‌که‌ره‌وه‌ی دڵی زۆر بێ قــــــه‌راری من بی
بێی و ببیه هــاوده‌می خــــــــــــاتری هـۆمێده‌وارم
هـه‌رده‌م چرای دوو چاوی شه‌وزینده‌داری من بی
شه‌وێک بکه‌ی سه‌ردانی هۆده‌ی غـه‌می عــاشقان
ده‌مێک هاوڕێ و هوگری دڵی غــــه‌مباری من بی
له‌و گوڵزاره که جوانان ده‌ستی عاشقـــان ده‌گرن
ئه‌گه‌ر تۆش له ده‌ستت هات تاقه‌نیگاری من بی
ئه له‌م له‌عله‌ی که‌وا دڵ، له عیشوه‌یداخوێنینه
ئه‌گه‌ر بکــــــــه‌م سکاڵا، خۆت خاکه‌ساری من بی
چۆن خوسه‌ره‌وانی جوانی به به‌نده‌یان ده‌نازن
ئه لــــــه‌م ناوه‌دا ئاوا ئه‌تۆ خونکــــــــاری من بی
ئه‌وسێ ماچه‌ی له‌لێوت وه‌ک مووچانه داتنابوو
مادام ئه‌دایان ناکـــــــــه‌ی با قه‌رزداری من بی
که‌ی به‌م مراده‌م ده‌گـــــــــه‌م له‌پڕ نیوه‌شه‌وێکی
له‌جیاتی فرمێسکی ڕوون، تۆ له‌که‌ناری من بی
خـــــه‌زاڵی خــــــــــــۆر ده‌بێته ڕاوێکی لاوازی من
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆئ ئاسکۆڵه، شه‌وێک شکاری من بی
گه‌رچی (حافز)ی شارم ده‌نکه جۆیه‌ک ناهێنم
مه‌گه‌ر له ڕووی لوتفه‌وه، ئه‌تۆ دڵداری من بی!

وه‌رگێرانه‌وه: س. چ. هێرش





