
داستانه گه‌لۆ داستانی شێره‌کوڕی نیشتیمانه
ماندوو نه‌ناسی ئه‌م گه‌له‌ئه‌مڕۆ ڕۆژی به‌رخودانه
هۆ کوڕگه‌لی ئازا‌و بوێر هه‌ڵۆی ئاسمانی ووڵاتم
گه‌ریلای گیانبه‌خش و ڕه‌مزی سه‌رفرازی رێی‌خه‌باتم
مێژوو ئه‌مڕۆ پڕ‌شانازی نه‌به‌ردیتان تۆمار ئه‌کات
لێره‌وه مژده‌ی ڕزگاری گه‌لی سته‌مدیده ده‌دات
داستانه گه‌لۆ داستانی شێره‌کوڕی نیشتیمانه
ماندوو نه‌ناسی ئه‌م گه‌له ئه‌مڕۆ ڕۆژی به‌رخودانه
ئێوه ڕۆڵه‌ی میلله‌تێکن له مێژه گه‌مه‌ی پێ‌ده‌کرێ
داکۆکی له‌مافێک ده‌که‌ن نادرێ ، ئه‌بێ بسه‌ندرێ
ده‌ست له‌سه‌ر‌دڵ دایکی شه‌هید ، کڕنوش ده‌بات بۆ کردگار
ڕائه‌چڵه‌کێ عه‌رشی گه‌وره‌ی به ده‌نگی نزووله و هاوار
داستانه گه‌لۆ داستانی شێره کوڕی نیشتیمانه
ماندوو نه‌ناسی ئه‌م گه‌له ئه‌مڕۆ ڕۆژی به‌رخودانه
بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن به گوێی گشت جیهانا
گه‌له گورگی برسی تورکان ڕسوابکه‌ن بۆ زه‌مانه
با‌ببنه په‌ند بۆ دوژمنان بۆ داگیرکه‌ری بێگانه
تا بزانن ئه‌م خاکه‌مان جێ و هه‌وارگه‌ی دلێرانه
داستانه گه‌لۆ داستانی شێره کوڕی نیشتیمانه
ماندوو نه‌ناسی ئه‌م گه‌له ئه‌مڕۆ ڕۆژی به‌رخودانه





