تبليغاتX
ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ر
ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ر
شـــــێـــعر و ئـــــــــــه‌ده‌بـــــــیـاتی شـــــــــــوڕشـــــــــــــــگـــــێـــڕانـــــــــه
یکشنبه یازدهم آذر 1386
پیرۆز بێ 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

پیروز بێت 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م

مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م كه‌ سوور بووه‌ له‌ خوێن جه‌سته‌م

شه‌هیدی ده‌ستی زۆردارم به‌ڵام ئۆخه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌م

ئه‌و ڕێگای كه‌ من بۆی كوژرام، له‌ ناو گۆریش دا دڵنیام

كه‌ ئێوه‌ی شۆڕشگێری كورد، وونی ناكه‌ن خوێن و هیوام

مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م كه‌ سوور بووه‌ له‌ خوێن جه‌سته‌م

شه‌هیدی ده‌ستی زۆردارم به‌ڵام ئۆخه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌م

خه‌باتم كرد له‌ ژیانم، هه‌ر بۆ گه‌ل و نیشتمانم

ده‌با لاوان له‌ یادتان بم، كه‌ قوربانی كوردستانم

مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م كه‌ سوور بووه‌ له‌ خوێن جه‌سته‌م

شه‌هیدی ده‌ستی زۆردارم به‌ڵام ئۆخه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌م

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
یکشنبه یازدهم آذر 1386
برسرمای درون

همه

لرزش دست و دلم

از آن بود

که عشق

پناهی گردد،

پروازی نه

گریزگاهی گردد

 

آی عشق آی عشق

چهره ی آبی ات پیدا نیست

 

وخنکای مرهمی

بر شعله ی زخمی

نه شور شعله

برسرمای درون

 

آی عشق آی عشق

چهره ی سرخت پیدا نیست

غبار تیره ی تسکینی

بر حضور وهن

ودنج رهایی

برگریز حضور،

سیاهی

برآرامش آبی

وسبزه ی برگچه

برارغوان

 

آی عشق آی عشق

رنگ آشنایت

پیدا نیست

***

وبـلاگ شـرمـیـن

www.hawar1400.blogfa.com

 

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
یکشنبه یازدهم آذر 1386
شه‌و

نووری رۆخسارت وه‌ده‌رخه‌ ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ شه‌و

زوڵمه‌تی زولفت له‌ سه‌ر رووته‌ له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

دوێ شوكورمه‌ردانه‌ من ڕێم برده‌ ناو زولفی ڕه‌شی

تابزانن خه‌ڵكی موڵكی دڵ: قه‌ڵای مێردانه‌ شه‌و

هه‌ر له‌ مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ

هه‌رله‌ دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه‌ شه‌و

كوێرونابینایه‌ ئێستا ئه‌و له‌ داخی رۆژی ڕووت

بۆیه‌ ڕه‌ش پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه‌ شه‌و

قه‌دری شه‌و چابگره‌ چاوم, شه‌مع و په‌روانه‌ ده‌ڵێن

سۆزوگریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و, سووتنی په‌روانه‌ شه‌و

عاشق و مه‌عشوق له‌ رۆژدا خۆده‌پارێزن له‌ خه‌ڵك

گه‌رپه‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو؟بڕوانه‌ شه‌و

هه‌سته‌ كامیل به‌سیه‌ بێداری بڕۆلێی وه‌ركه‌وه

                         تاوڵات بێ ده‌نگ وباسه‌ وتا له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

                                                         

 

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
یکشنبه یازدهم آذر 1386
كورتە نامە

شێعر سواری شەپۆل ئەبێ

شێت و

شوور و

سەر هەڵگرتوو

ئەگاتە تۆ

موبایلە نازەنینەكەت

لە گەڵ خۆیا ڕائەژێنێ

یا شێعرەكەم دەخنكێنی

یا موبایلت پێ دەردێنێ

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
یکشنبه یازدهم آذر 1386
ئیلام

اوو شاره اووشن دووره ده  ئیران

گو لو  گول زاره   وَه   نام ِ  ئیلام

 

کوویــــه له    بَرزه   سَر  دَه   آسمان

ده شته له   مَرغه  سووزی  بی کران

 

که وور، شَه نه چیر، پَژمین و مانیشت

روزِه له تعتیل  دِه مه    دَه رو دِه شت

 

آسمانه پاک ، هوایه ناووه

سَه مِره ی   بی تاوو ، خروش آووه

 

مَه ردمه  پاک و صاف و صدیقن

َورد   مه مانییل   جوور    َرفیقن

 

شکار فره بوو ، نایابه کردن

ده بس جوور گرگ ، شکار دِه کردن

 

داریل ِ سه ر سوز  پر  دَه   خیراته 

وه نشکو  و   گوو جَه ؛ جوور نَباته

 

داره یل   بَه لو    سووزو  رَه یینن

بِه رِّه  کول وکم ، بِه رِّه  قه وونن

 

شار ئیلامه فرّه   گه پ    نیه

خیابانو کوچه یل ، فرّه کم نیه

 

مَردم   دوو له مَن ، دست و دل وازن

وَه   پوول  و دنیا هیچ وقت   نه نازن

 

کووخالو  و که پیل ، کول یان  رَحیلن

هر کام   یادگـــــــار ، طایفه و  ایـــلـن

 

شکارو گه ردین عشق و کاریان بوو

برنو، شَنگ قتار ،  جز باریان  بوو

 

هووره  و که زَه  ده  وییرو چه گه

پاپو تکنو هات ، جییه گـــــــرته گه

 

کت و گول ونی ،جیه نه مه نی

روسری بوچگ،هاته  وه َ  خَنی

 

دوران جنگه ، دوران گه نه بوی

دَه شار  ایمه  بوو   قِرم  و  قوی

 

فرار فراره  خاطره   تازه

اَرا  ئیلامی   پر  دَه  نیازه

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
یکشنبه یازدهم آذر 1386
وییر

هام دَه وییرت دّه خوو بیدار

امید دلم وَه  لحظه   دیدار

 

هناس گیانم   دَه گل عزیز تر

قصه شیرینه   دَه گل عزیزتر

 

نام ره یینت  ماگه س ده وییرم

ده نگ حَنینت نه چِگ  وَه وییرم

 

امید حیات    مَه لهم  دَردم

گرمی گیان   روزه ل ِ  سه ردم

 

هاتم دَّه شونت دَه پشت شیشه تار

دَه شوو  تیه ریک    به فاصله و کار

 

اول که دیمت دلم چَِه قیا

       راسی زوانت  جور کیمیا

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
یکشنبه یازدهم آذر 1386
عشق وهاری

آوازه  عشقمان سر داوه دریا

دریا طاقت  ناشت دایه و خدا

 

خدا ای خدا خالق بی ریا

ایمه دور بکه ده درد دنیا

 

دنیا گذراست خوویل می نه

رفاقت و عشق ده اذهان می نه

 

عشقه که دیاری ، بشر و سجده

رفیقه که اََرام جور بهشته

 

هرکه عاشقه ، دل داگه دلدار

دلدار ارای خوو ، برده بان دار

 

عشقه که اول آسان نیشان ده

ارای زندگی و آیم گیان ده

 

بوگیل براگیل ، دالگیل خوشکیل

ده عشق بوشنم ، ده عشق بوشنم

 

اما ده راسی ای عشقه چه سه

ده کو هاتگه اَرای چه سه 

 

رفاقت وقتی فره بن گره

واژه ونام عشق اَرات گیان گره

 

رفاقت وقتی پیری کیگ ده گیان

واژه ونام عشق دگه وت نیشان

 

عشق که ظاهر بی ، عقل ده سر پره

اَرا کارو با انگیزت مره

 

دل ودلداری ، عشق وهاری

دل ودلداری ، رفیقِ دیاری

 

عشق وهاری ، واران پاکه

نم نم اشکت اَرای مه رفته

 

دل ودلداری ، مردم ده ژاری

ژاری عشقت ، مه برد و هاری

 

فرهاد و شیرین که ادعای عشق داشتن

اَرای زندگی انگیزه ناشتن

 

شیر مار و مووری  بکیم ده شیشه

اَرا زندگی بکیم اندیشه

 

بوو سه توون   بکه نیم  وضرب تیشه

صبر و دلداری بکیمن پیشه

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
شنبه دهم آذر 1386
یاری من

هـــــه‌زار هـــه‌وڵم دا گوڵم، که‌وا‌ تۆ یاری من بی
ئۆقــــره‌که‌ره‌وه‌ی دڵی زۆر بێ قــــــه‌راری من بی

بێی و ببیه‌ هــاوده‌می خــــــــــــاتری هـۆمێده‌وارم‌
هـه‌رده‌م چرای دوو چاوی شه‌وزینده‌داری من بی

شه‌وێک بکه‌ی سه‌ردانی هۆده‌ی غـه‌می عــاشقان
ده‌مێک هاوڕێ و هوگری دڵی غــــه‌مباری من بی

له‌و گوڵزاره‌ که‌ جوانان ده‌ستی عاشقـــان ده‌گرن
ئه‌گه‌ر تۆش له‌ ده‌ستت هات تاقه‌نیگاری من بی

ئه‌ له‌م له‌عله‌ی که‌وا دڵ، له‌ عیشوه‌یداخوێنینه‌
ئه‌گه‌ر بکــــــــه‌م سکاڵا، خۆت خاکه‌ساری من بی

چۆن خوسه‌ره‌وانی جوانی به‌ به‌نده‌یان ده‌نازن
ئه‌ لــــــه‌م ناوه‌دا ئاوا ئه‌تۆ خونکــــــــاری من بی


ئه‌وسێ ماچه‌ی له‌لێوت وه‌ک مووچانه‌ داتنابوو
مادام ئه‌دایان ناکـــــــــه‌ی با قه‌رزداری من بی

که‌ی به‌م مراده‌م ده‌گـــــــــه‌م له‌پڕ نیوه‌شه‌وێکی
له‌جیاتی فرمێسکی ڕوون، تۆ له‌که‌ناری من بی

خـــــه‌زاڵی خــــــــــــۆر ده‌بێته‌ ڕاوێکی لاوازی من
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆئ ئاسکۆڵه،‌ شه‌وێک شکاری من بی

گه‌رچی (حافز)ی شارم ده‌نکه‌ جۆیه‌ک ناهێنم
مه‌گه‌ر له‌ ڕووی لوتفه‌وه‌، ئه‌تۆ دڵداری من بی!

وه‌رگێرانه‌وه‌: س. چ. هێرش

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
شنبه دهم آذر 1386
تۆ

تۆبه‌ردی تۆداری تۆ گاسنی

تو، تو کۆڵوانه‌ کی پشتی روژگاری تۆ

تۆ په‌تی ته‌وری تیری جه‌رگ بڕی

تۆ دڕکی داڵی له‌ مل سه‌وزه‌ ده‌هالی

تۆ شریخه‌ی گه‌روی هاری

تۆئاخی ئوفی زاماری

تۆ ژه‌اراوی زلکاوی گوماوی

تۆ تۆ تۆویشکه‌ بای ده‌شتی نه‌ مانی


شه‌هلا ره‌سوڵ نه‌ژاد

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
شنبه دهم آذر 1386
زه‌رده‌ لیمۆ

silencio

با هه‌زاران نرخی ڕۆژی که‌م به ‌قوربانی ده‌می
شلک‌‌و ‌بێگه‌‌رده‌ له ‌جوانیدا نییه‌ زه‌ڕه‌یه‌ک که‌می
لێو شه‌ڕابی سوور ترێی سه‌رده‌شت له ‌لاپاڵی چیا
سێوی نه‌خشینی دووگۆنای به‌رگری ده‌ردوو خه‌می
کوڵمه‌ وه‌ک ده‌نکی هه‌ناری لێڕه‌واری پڕ به‌ چه‌نگ
لێوی ئاڵ‌‌و چاوی کاڵ‌‌و زه‌رده‌ لیمۆ به‌رهه‌می
چوزه‌ ڕێواسی له‌شی تورت‌‌و شه‌قی وێنه‌ی که‌له‌م
شیرین‌‌و جندی‌‌و ڕه‌زاسووک‌‌و ده‌لالی ده‌یله‌می‌
سێوه‌ڕه‌ی سینگی له ‌ده‌وره‌ی عه‌وزه‌ جۆخینه‌ی گوڵان
پڕله‌ شه‌ش په‌ڕ،یاسه‌مه‌ن،نه‌سرین،به‌هاری سه‌رده‌می
گه‌رد‌نی مینای سپی بێ عه‌یبی ئاونگ وا له‌ سه‌ر
زه‌رده‌ لیمۆی هه‌ردوو لاجانگ وا به‌ زه‌نگوڵ شه‌ونه‌می
به‌ژنه‌که‌ی گوێزی شنۆیی کاغه‌زی هه‌ڵپێچراو
ڕێک‌‌و پێکی ته‌رزوو به‌رزی شکڵ‌‌و بیچمی سه‌رجه‌می
هه‌ر له ‌خواروو تاکوو به‌رزایی ترۆپی تۆقی سه‌ر
لێم ڕووانی تێرنه‌بووم لێی وا به ‌ئیستێک هاو ده‌می
به‌س نه‌بۆ ماچی له ‌سینگ‌‌و مه‌مکی چه‌نده‌ی تێخزام
لێکدا لێکدا هه‌رله‌ سه‌رپه‌نجه‌ هه‌تا کوو په‌رچه‌می
جار له ‌کوێستانی سه‌هه‌ندی کورده‌واری پڕ ڕه‌نۆی
جار له ‌نزمایی ده‌پانکه‌ی به‌نده‌نی چاینی چه‌می
من خه‌یاڵ بووم‌‌و خه‌یاڵیش سێبه‌ری ده‌وروو به‌رم
بۆ ته‌وافی چوومه‌ کابه‌ی گه‌یمه‌ نوخته‌ی ئه‌سته‌می

حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا

peshmergekan.eu

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو
شنبه دهم آذر 1386
ئه‌ی هاو وڵات

پێ ته‌خته‌کی سمکۆی نه‌مر،ورمێ ده‌ڵێم ئه‌و شاره‌ بوو

به‌رپرسه ‌زیندان وانه‌که‌ی، زابووتێکی به‌دکاره‌ بوو

له‌و به‌ندییه‌ حه‌وشه‌ی مه‌زن، جێگای په‌ت‌‌و سێداره‌ بوو

خوێنی ڕژاوی لاوه‌کان، دوورتر له‌ وێ مه‌یدانی تیر

قازاخ هه‌موو ده‌سته‌و تفه‌نگ،ئه‌فسه‌ر له ‌ژێر فه‌رمانی میر

جه‌للاده‌کان بۆ کوردکوژی، ئه‌ڕته‌‌شبودو میروو ئه‌میر

نۆکه‌ ده‌ڵێم له‌و ده‌وره‌یه‌، ئاخوند که ‌جێگای گرتووه‌

ئه‌ی دوور وڵات هاو ده‌رده‌که‌م،پێت وایه ‌ئێستاکه‌ کووه؟!

سه‌ت ڕه‌حمه‌ت هێشتا له ‌به‌رێ،زیندوه‌که‌شی هه‌ر مردووه‌

کاتێک ئه‌تاجیان پێم هه‌بێ، من کاوه‌که‌ی زوحاک کوژم

ئه‌و ده‌م که ‌ئیشیان پێ نه‌مام، دێن ده‌مکووژن من بکوژم!

بێ که‌لکه ‌لایان گفتی من، وا داده‌نێن باوو بژم

سه‌ت ئایه‌یان بۆ بێنمه‌وه‌، ناوی ده‌نێن شه‌یتانییه‌

قورعا‌ن بجوون‌‌و قووت بده‌ن، ئه‌منیش ده‌زانم وانییه‌

ده‌ی خوایه‌ که‌نگی دوایی دێ،ئاخوونده‌ خۆ پاشا نییه‌

په‌نجا به ‌ساڵبڕ کوشتمی،شاهه‌نشه‌هی هیچت نه‌کرد

پاڕامه‌وه‌ لاڵامه‌وه‌، ده‌ستم به‌ره‌و میچت ده‌کرد

تاکوو هه‌موو لێی ڕاپه‌ڕین،ئه‌وجاره‌که،‌ خیچت ده‌کرد

دیسان وه‌رن با ڕاپه‌ڕین، بێشک خودا یارن ده‌بێ

گه‌ر وانه‌که‌ێن پاڕانه‌وه‌ن، ده‌رده‌ێکی سه‌ربارن ده‌بێ

کورده‌ وه‌ره‌ سه‌ر ‌هه‌ڵبڕه‌، ئه‌وجاره‌ ده‌ربارن ده‌بێ

حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا

+ نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کارو


www.adabwhonar.blogfa.com