
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدانم
به سه‌ر و ماڵ و ژیانم ئه‌ی پارێزم نیشتمانم
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
ئه‌م كوردستانه ڕه‌نگینه كه به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وینه
ئه‌م كورده‌ی به‌شی له‌م ژینه دیلـی و كوشتن و برینه
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدانم
به سه‌ر و ماڵ و ژیانم ئه‌ی پارێزم نیشتمانم
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
نامهه‌وێ ژینی ژێر ده‌ستی پره له شووره‌یی و په‌ستی
تا خاك وگه‌ل ڕزگار ئه‌كه‌م سه‌ر ئه‌ده‌م نرخی سه‌ربه‌ستی
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدانم
به سه‌ر و ماڵ و ژیانم ئه‌ی پارێزم نیشتمانم
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم

ئه‌ی وه‌ته‌ن به‌رزی چیاكه‌ت جیلـوه‌گاهی ژینمه
ئه‌ی وه‌ته‌ن زۆزك و سپیڕێزت قه‌ڵای به‌ردینمه
قه‌ڵبه‌زه و تاڤگه و شتاوت شاد و خه‌ندانم ده‌كا
لووتكی سه‌رتوون و قه‌ڵاگا، سفره‌كه‌ی حه‌وسینمه
تاسكه تاسكی ئاسكی ده‌شتت ، مه‌رهه‌می ناسۆره‌كه‌م
ئاربه‌با و قه‌ندیل و مه‌یدانان چیای نه‌خشینمه
چل‌چه‌مه و داڵاهۆ ، ته‌رخان و چیای نستانی تۆ
لووتكی شابانت نه‌سیمی كازیوه‌ی هاوینمه
ڕه‌ونه‌قی كوێستان و كانیاوت وه‌كوو باخی ئیره‌م
زه‌رق وبه‌رقی ده‌شته‌كانت لاپه‌ڕه‌ی زێڕینمه
پیره‌مه‌گروون و نه‌هێنی ، هۆمل و سوور كێوه‌كه‌ت
له‌ندی شێخان و كه‌لی خان ، هه‌ست و بیر و ژینمه
كێلـه‌شین و ئاویه‌ر، مه‌یدان و ئاسۆس و گمۆ
گاكڕ وبێستوونه‌كه‌ت هه‌ر وه‌ك دڵی خه‌مگینمه
كێوی ئارارات و حه‌وتاش و قه‌ره‌جدابانه‌كه‌ت
دیمه‌نی گیاڕه‌نگ و زمزیران دڵی به برینمه
شاخ و داخ و به‌رده‌ڵانی ئاگری و ماینبڵاخ
شه‌ونمی لاله و چنوور و سۆسه‌ن و نه‌سرینمه
دیمه‌نی سه‌وزی به‌هارت بووكی ئازادی گه‌له
زه‌مزه‌مه‌ی به‌فراوی لاپاڵت ، تكه‌ی ئه‌سرینمه
ئه‌ی وه‌ته‌ن من ئۆگری كوێستانی كوردستانی تۆم
تاقی بوستان ، مه‌نزه‌ره‌ی سه‌د له‌نده‌ن و به‌رلینمه
گۆشدراوی ڵیڕه‌وار و هه‌رد و زه‌رد و به‌نده‌نم
قیبلـه‌كه‌م سامڕه‌ندی سه‌وز و خاكه‌كه‌ی بادینمه
ڕۆڵه‌كه‌ی خۆتم وه‌ته‌ن هه‌ر" قادری" م تاكوو بژتم
ساتی ڕزگاری وه‌ڵاتم ئاره‌زووی دێرینمه


هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
تۆ له گیان و ده‌روونی چه‌وساوه‌كان دا ده‌ژی
هه‌میشه هاوڕێی چه‌ك بڕوا و سه‌نگه‌ر و كه‌ژی
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
برسیه‌تی و ڕه‌نج كێشانت بۆته پیشه‌ی چه‌ند ساڵه
ئه‌بێ هه‌ڵ كه‌ی خه‌بات كه‌ی دژی ئه‌م ژینه تاڵه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
بیر‌و بڕوا و تفه‌نگت ، مایه‌ی خۆ ڕاگرتنه
به‌ر ده‌وامیت له خه‌بات ، نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
ژینی كۆشك و ته‌لارت بن به‌رد و ناو چیایه
هه‌رچی ناوی سامانه شك نابه‌ی له‌م دونیایه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان


من مه‌لێكم سینه‌ی شه‌وم به‌شاباڵم شه‌ق كردووه
ڕێبوارێكم ده‌یان قۆناغم بۆ قۆناغ جێ هێشتووه
من شه‌پۆلی ده‌ریایه‌كم سه‌دان كۆسپیش نام وه‌ستێنێ
من كێوێكم له كوردستان سه‌دان تۆفان نام بزوێنێ
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا و هێزم
من خۆرێكم له پشت هیچ هه‌ورێكی چڵكن دا ون نابم
له پێناوی ڕزگاری دا پشوو ناده‌م هه‌تا مابم
من دارێكم به هه‌زاران گژه‌با هه‌ڵ ناكه‌ندرێم
من گڕێكم به سێڵاوی به‌هارانیش دانامركێم
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا وهێزم
من ژیلـه‌مۆی سووتێنه‌ری خه‌باتێكی بێ وچانم
جێ ناهێڵم چیا و دار و لێڕه‌واری كوردستان‌م
من ئه‌شكه‌وتێكی وڵاتم به سه‌د كۆشكی قه‌یسه‌ر ناده‌م
له‌ت له‌تم كه‌ن داگیركه‌ران له كوردستان ده‌ست به‌رناده‌م
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا و هێزم

شێعری ئه‌حمه‌د قادری

له د‌وای ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی ئه‌و شه‌وه
گیریانی ئه‌و شه‌وه له د‌وای هاوار و شیوه‌نی
ئێتر چیتر ناگیریه‌ین به زه‌لیلی
ژیان نامێنیت ئێتر ناڵێن بێ تۆ
ناڵێن مه‌ڕۆ ئێتر جێ‌مان مه‌هێڵه
ئه‌و چه‌ند ساله‌یه ئازیزم گر ده‌مانزانی میوانی
که وا داتخستوو بۆ دۆستان فه‌رشی ڕه‌نگینی
په‌ر له گوڵی هیوای خۆڕاگه‌ری کۆێستانان
سه‌فه‌ر ئه‌که‌یت ئه‌ڕۆێت، ئۆغه‌ر بێت
هیوا به‌جێ ماوه‌کانێت له بیر‌مان ماوه
سه‌ر دیواران غه‌م نییه،ده‌یکه‌ین به تابلۆ بۆ
تا به‌تبینین ئه‌وینداران و ڕێبواران
که چه‌نده پر مانا بۆ خۆڕاگیریتان
هێلین
له نێوانی من و تۆدا
بێجگه ئازار، چی دی ناڕوێ
من قاقڕی خه‌رمانانم،
له به‌هاری سه‌وزی ته‌مه‌ن
ویشک ئه‌بم و مڵۆ ... مڵۆ
له هه‌ناوما ، به بڵێسه‌ی ژانی دووریت ئه‌سووتێم
وه‌ک شۆرابه‌ی چنووره‌ی به‌ر نسێی ته‌مه‌ن
به‌ده‌م گڤه‌ی زرانه‌وه
ئارام ... ئارم ... ئه‌توێمه‌وه
تۆش وه‌ک شه‌ماڵ
بزۆز ، سه‌ر شێت ...
یاخی دێیت و سه‌رکه‌ش ئه‌رویت
منیش وێنه‌ی زه‌رده‌ی له که‌ل به‌جێ ماوی
سارد و سڕی ئه‌م پاییزه
ورده‌خه‌می ... هه‌ڵوه‌ریوی
کێڵگه‌ی زامی
ئه‌وینداریت
ئه‌چنمه‌وه
..
ئاکۆ ئه‌لیاسی
ئه‌مشه‌و دونیا ک‌ش و مات....
ئه‌ستێره‌کان بێسۆزن.....هه‌تاو ڕچیاوه .....
هه‌وری ڕه‌حمه‌ت مه‌رگ ده‌بارێنێ....خۆشه‌ویستی له وڵاتی عشق ...له‌حنه‌ت کراوه!
ڕاستی... شه‌رمه‌زارێکه به ناوچاوانه‌وه !
ڕۆڵه‌ی ئازیز....
ئه‌مشه‌و له خه‌زانی هه‌وارگه‌ی چۆڵی دڵمدا بیرێک لێده‌ده‌م...
فرمێسکه خنکاوه‌کانم له کێڵگه‌ی تاسه‌تدا به‌رده‌ده‌م.....
ئه‌مشه‌و وه‌کوو شه‌وانیتر سه‌ری چاوه‌ڕوانی له باوه‌شی خه‌م داده‌نێم....
ئه‌مشه‌و هه‌تاوی ئومیدم له شه‌وه‌زه‌نگی بێتاوانیتدا هه‌ڵ ده‌که‌م..
ئه‌مشه‌و چخماخه‌ی هاوارم له دارستانی چڕی بێده‌نگی دونیا ده‌وه‌شێنم ....
ئه‌مشه‌و....ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌کان یه‌ک به یه‌ک داده‌گرم و نامیلکه‌ی نه‌مریت له مل ده‌که‌م...
ڕۆڵه‌ی ئازیز....
ئه‌مشه‌و بۆ بینینت بۆ سێداره‌کانی دونیا سوجده ده‌به‌م....
هه‌موو ئێش و ئازاره‌کان له ده‌ستی گه‌رده‌لوولی ڕه‌شی یاسا دانه‌ر به که‌له‌پچه ده‌که‌م !
ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕوانیم ده‌که‌م به‌دڵۆپه فرمێسکی نه‌مری و له چاوانی ژوانی تۆدا ده‌یتروکێنم
ئه‌مشه‌و خۆر له نێو بزه‌ی ژه‌هراوی مانگ ڕاده‌شڵه‌ژێنم .....
ئه‌ی خه‌ڵکینه.....
ده‌با هه‌موو پێکه‌وه تۆمار که‌ین یاسای ژیان.......یاسای نه‌مانی له سێداره‌دان .....
ده‌با هه‌موو پێکه‌وه ئاگر به‌ربه‌ینه سێداره‌کان....بۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی پڕ هه‌ستی عدنانه‌کان...
ده‌با هه‌موو پێکه‌وه چیرۆکی نه‌مانی شه‌وله‌بان بکه‌ین به یاسای خه‌وی منداڵان له سبه‌ینان.....
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
پێشمه‌رگه
له تێکۆشانت
ئه‌وه فێربووم،
نه‌رمه خاک و خاکی به‌ردین
هه‌ر کام له‌وان
کوردستان بێ
خۆشم بوێ و خۆشی بوێم
هه‌ر کام له‌وان
هه‌تیوانی لێ نشین بێ
بۆی دانه‌وێم
ببمه خۆری شه‌وشکێنیان
به تاریکیان دا هه‌ڵگه‌ڕێم.
***
شه‌هید:
ژیان یه‌کێ مردوو ناکا
که نیشتیمان هه‌ناسه‌ی بێ
ڕێبواری ڕێی ئازادی بێ
خه‌بات کردن پێناسه‌ی بێ.
***
دوژمن:
نیشتیمانم کۆره‌ش بکه‌ن
هه‌ر ده‌بینێ سبه‌ی ده‌ستی
ته‌ل و سیمی چوار به‌ره‌کی
پس پسی یه‌ک به‌ره بکا
نیشتیمانم که‌ڕیش بکه‌ن
هه‌ر ده‌بیستێ سبه‌ی زمانی
حه‌په‌ی گۆر و دێره سه‌گی
ده‌وره‌ی، چه‌غه هه‌ره بکا.
هیوا سه‌عید
peshmergekan.eu
ئه‌گه‌رنه‌توانین‌به‌ئازادی‌بژین ، باشتر‌وایه‌به‌باوه‌شێکی‌کراوه
پێشوازی‌له‌مه‌رگ‌بکه‌ین
گاندی

هشت سال پیش از این بود
که از اعماق تیرگی
از تیرگی اعماق و نظامی که می رفت
تا بخوابد خاموش ، و بمیرد آرام
ناله ها برخاست
از اعماق تیرگی
آن‌جا که خون انسانها ، پشتوانه ی طلاست
وز جمجمه ی سر آنها مناره ها برپاست
ناله ها برخاست
مطلب ساده بود
سرمایه ،خون می خواست
مپرسید چرا ، گوش کنید مردم
علتش این بود ... علتش این است
و این نه تنها مربوط به هند و چین است
بلکه از خانه های بی نام ، تا سفره های بی شام
از شکستگی سر جوبه ی دار خون آلود ، تا کنج زندان
از دیروز مرده ،تا امروز خونین
تا فردای خندان
از آسیای رمیده ، تا افریقای اسیر
حلقه به حلقه ، شعله به شعله ، قطعه به قطعه
زنجیر به زنجیر
بر پا می شود توفان زندگی
توفان زندگی ، کینه و‌ر و خشمگین
بر پا می شود
پاره می کند ، زنجیر بندگی
تا انسان ستمکش ، بشکند
بشکافد از هم ، سینه ی تابوت
خراب کند یکسره ، دنیای که‌ن را ، بر سر قبرستان
قبرستان فقر ، قبرستان پول
و بندگی استعمار ، بیش از این دیگر
نکند قبول ! نکند قبول
می لرزد آسمان ... می ترسد آسمان
و زمان ... زمان و قلب زمان
و تپش قلب خون آلوده ی زمان ، تندتر می شود تند ، تر دم به دم
و روز آزادی انسان ستمکش
نزدیک‌تر می شود قدم به قدم


از شمال محدود است ، به اینده ای که نیست
به اضافه ی عم پیری و سایه ی مخوف ممات
از جنوب به گذشته ی پوچی پر از خاطرات تلخ
گاهی اوقات شیرین
مشرق ، طلوع آفتاب عشق ، صلح با مرگ
شروع جنگ حیات
مغرب ، فرسنگها از حیات دور ، آغوش تنگ گور
غروب عشق دیرین
این چه حدودیست ! ایا شنیده ای و میدانی ؟
حدود دنیای متزلزلی است موسوم به : جوانی


شب سیاه ، همانسان که مرگ هست
قلب امید در بدرومات من شکست
سر گشته و برهنه و بی خانمان ، چو باد
آن شب ،رمید قلب من ، از سینه و فتاد
زار و علیل و کور
بر روی قطعه سنگ سپیدی که آن طرف
در بیکران دور
افتاده بود ،سکت و خاموش ، روی کور
گوری کج و عبوس و تک افتاده و نزار
در سایه ی سکوت رزی ، پیر و سوگوار
بی تاب و ناتوان و پریشان و بی قرار
بر سر زدم ، گریستم ، از دست روزگار
گفتم که ای تو را به خدا ،سایبان پیر
با من بگو ، بگو ! که خفته در این گور مرگبار ؟
کز درد تلخ مرگ وی ، این قلب اشکبار
خود را در این شب تنها و تار کشت ؟
پیر خمیده پشت ؟
جانم به لب رسید ، بگو قبر کیست این ؟
یک قطره خون چکید ، به دامانم از درخت
چون جرعه ای شراب غم ، از دیدگان مست
فریاد بر کشید : که ای مرد تیره بخت
بر سنگ سخت گور نوشته است ، هر چه هست
بر سنگ سخت گور
از بیکران دور
با جوهر سرشک
دستی نوشته بود
آرامگاه عشق


بپیچ ای تازیانه ! خرد کن ، بشکن ستون استخوانم را
به تاریکی تبه کن ، سایه ی ظلمت
بسوزان میله های آتش بیداد این دوران پر محنت
فروغ شب فروز دیدگانم را
لگدمال ستم کن ، خوار کن ، نابود کن
در تیره چال مرگ دهشتزا
امید ناله سوز نغمه خوانم را
به تیر آشیاسوز اجانب تار کن ، پاشیده کن از هم
پریشان کن ، بسوزان ، در به در کن آشیانم را
بخون آغشته کن ، سرگشته کن در بیکران این شب تاریک وحشتزا
ستمکش روح آسیمه ، سر افسرده جانم را
به دریای فلکت غرق کن ، آوازه کن ، دیوانه ی وحشی
ز ساحل دور و سرگردان و تنها
کشتی امواج کوب آرزوی بیکرانم را با وجود این همه زجر و شقاوتهای بنیان کن
که می سوزاند اینسان استخوان های من و هم میهنانم را
طنین افکن سرود فتح بیچون و چرای کاررا
سر می ده‌م پیگیر و بی پروا ! و در فردای انسای
بر اوج قدرت انسان زحمت‌کش
به دست پینه بسته ، میفزارم پرچم پرافتخار آرمانم را
یک ساعت تمام ، بدون آنکه یک کلام حرف بزنم به رویش نگاه کردم
فریاد کشید : آخر خفه شدم ! چرا حرف نمی زنی ؟
گفتم : نشنیدی ؟ .... برو 

ای آسمان ! باور مکن ، کاین پیکره محزون منم
من نیستم ! من نیستم
رفت عمر من ، از دست من
این عمر مست و پست من
یک عمر با بخت بدش بگریستم ، بگریستم
لیک عمر پای اندرگلم
باری نپسرید از دلم
من چیستم ؟ من کیستم


قه‌ڵای هۆزو گه‌ل ، شاخی هه‌ورامان
پرسیارم هه‌یه ده‌ستم به دامان
له لام رووناکه ، شاخێکی سه‌ختی
پشت و کۆمه‌کی ، وه‌خت و بێ وه‌ختی
سه‌رکڵاوانت کوێستانی پڕ گۆڵ
ته‌ماشای گۆڵت ، زاخاو ئه‌دا دڵ
چنوور ، شه‌وبۆ ، به‌ڕه‌زاو ، که‌ره‌س
رێواس و پیچک ، دامێنی هه‌ره‌س
که‌وی ده‌نووک سوور ، کۆتری هاقوو
قیژه‌ی قژاکه ، قژقژی په‌پوو
کوێستانی به‌رزی ، له گێتی تاکی
خه‌تی ماجینۆی کوردی بێباکی
کوێستانی به‌رزی ، به‌رزه ده‌ماخی
گشت که‌س ئه‌زانێ که شاخ و داخی
کتێبی زه‌رده‌شت ، که ئاوێستایه
وه‌ک باقی کتێب خه‌ڵاتی خوایه
به زمان هه‌ورامی هاته سه‌ر به‌شه‌ر
یانێ های زه‌رده‌شت بووی به پێغه‌مبه‌ر

شێرکۆجه‌لال
قه‌ندیله‌که‌م
قه‌ڵای مێژووی به‌رخۆدان و
لانکه‌ی ژیانی عه‌گیدانم
ئه‌وه‌ئیمڕۆ قاره‌مانان
پیشانیان دا بۆ گشت جیهان
هه‌تایه‌ك گێریلا له‌ژیان مابێ
ئاگری ئازادی کورد کزنابێ
ئه‌وه‌ئیمڕۆ شێره‌کانت
شێرگییرانه وه‌ك گیڤارا
گیانیان له پێش خۆیان دانا
نایانه‌وێ شه‌ڕبه‌که‌س بفرۆتن
به‌ڵام بۆئازادی کوردستانیان
سه‌رشێتانه تێ ده‌کۆشن
وادووباره له‌بۆ جیهان پیشان یان دا
هه‌تالوتکه‌ی به‌رزی قه‌ندیل مابێ
کچوکوری گێریلامان له سێبه‌ری
داروبه‌ردی پارێزراوبێ
ئه‌سته‌مه دوژمن
قوماری شه‌تره‌نجمان پێ‌بکات
ئه‌وه‌دوێنێ به‌خوێنی هه‌ڵۆیه‌کانت
له‌پێناوی مانه‌وه‌ت دا
هه‌ژاندیان تاجووتارای تۆرانیه‌کان
شۆڕه‌سوارانی قه‌نیدلت په‌یمانیان دا
له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا
له‌باشووروله باکوورت
ده‌نگی ڕه‌وات به‌گشت جیهان بگه‌یه‌نن
شمشێرکرۆژخه‌بات بکه‌ن له‌پێناوت
شڵه‌ژانێ بۆئازادیت له‌ڕۆژهه‌ڵات
بوروژێنن
وه‌ك هه‌میشه‌ش
میلۆدی شمشاڵی ئاشتیش
چه‌شنی شایه‌ت له‌بۆ دوژمنان بنێرن
هه‌ردوێنێکه ڕقی هه‌ڵۆکانت
که‌وتنه هاوار له‌باکوری خوێناویمان
په‌رده‌ی ئینکار شاربه‌ده‌ربوو
شاخه‌وانان هه‌ژاندیان
گوێچکه‌ی جیهان
بڕیاریان دا چۆك دانه‌ده‌ن له‌بستێ
خاکی کوردستان
له‌باوه‌شی لوتکه‌ی سه‌ختی قه‌ندیل
له شیرناخ و له هه‌کاری
شادمه‌رگ بن به‌ئازادیت ئه‌ی کوردستان
ئه‌وه‌ئیمڕۆ شێره‌کانت
چه‌شنی شاتاڵی عه‌گید
شادکامن له‌پێناوی مانت دا
سه‌رسه‌ختانه گیانی خۆیان به‌خت که‌ن
له‌هه‌ربستێ خاکی وڵات دا
سه‌روه‌ریمان تۆمارده که‌ن
وادووباره په‌یمانیان دا
هه‌تا قه‌ندیل پشتیان بێ
تائاره‌رات به‌رزمابێ
به‌ردوودارمان په‌نامان بێ
دوژمن ده‌بێ له‌کزی دابێ
سته‌م کاران بێنه له‌رزین
ستار ببه‌ن له‌بۆ ئاشتی
شه‌ڕان گێزی و ئینکار کردن
له په‌نجاملیۆن کوردی کوردستان
زینده‌چاڵ که‌ن...






