
هه‌تا چه‌وگانی زولفی دا له گۆی قه‌لبی بریندارم
له‌وێ ڕۆژێوه دڵ ده‌گری که کوتراو و بریندارم
له‌سه‌ر سروایی چاوی ناوی خۆم دانا له پێناوی
شێعر خوێنی دڵه، ده‌تکێته‌وه هه‌رده‌م له نێو زارم
هه‌ناسه‌م سه‌رده یانی بێگومان زریانی زستانه
سریشکم یه‌ک به یه‌ک ده‌خوشن ، شه‌هابن ، ئه‌ز شه‌وی تارم
له به‌ندی ئینتیزاری عه‌شقیا عومرێکه زیندانیم
گرفته‌م ، چاوه‌ڕێی له‌فزێ له باره‌ی ویم، گرفتارم
به عه‌مده‌ن چوومه سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌وینم به‌ڵکوو بیبینم
که دیتم قه‌ت نه‌ما خۆ بۆ نموونه‌ش تۆزێ ئاسارم
چ سه‌یره‌ن سه‌یری ته‌یری عه‌شقی مه‌شقی بێپه‌ڕ و باڵم
سه‌یرتر تا بڵێی ئاوێنه‌یی ئه‌سڕاڕ و ئیسڕاڕم
به ژه‌هری ماری گیانی شه‌و بێ هه‌نگوینی بزه‌ت، به‌درا !
به غه‌یری له‌یله‌تولقه‌دری خوجه‌سته‌ی زولفه‌که‌ی یارم
شه‌هید و شاهید و مه‌شهودی شه‌هدی ئه‌و شه‌کر له‌عله‌م
وه‌کوو ڕۆژ ، وه‌ک هه‌تاوی نێوه‌ڕۆیان ڕوونه ئیقرارم
له عه‌سری ژیانه‌وه‌ی یه‌ک خاتره‌ی شیرینی له‌بخه‌ندت
له قه‌سری مه‌تله‌عێکا ڕووحی عه‌شقت هاته دیدارم
کوتم ئه‌ی ڕوح موتیعم ، گه‌ر موتاعی بۆچی په‌یدا نی ؟
کوتی په‌یدام و ناپه‌یدا، ئه‌گه‌ر نوورم ، ئه‌گه‌ر نارم
موحیتم یا موحاتم هه‌رچی هه‌م ته‌سویری ته‌قدیرم
له ده‌وری مه‌رکه‌زی شه‌معا منی په‌روانه په‌ڕگارم
چ بێڕه‌حمانه بۆمبارانی کرد ڕوانینی ئاتۆمیت
نه ئاداری له‌سه‌ر پاداری ما شاری دڵی زارم.
نه‌سیمی یادی ده‌نگی پێی ئه‌وینی دێ به گوێی دڵما
ده‌بێته له‌عل و دوڕ ، ده‌تکێ له چاوی سیس و خه‌مبارم


گوڵێ گیان! ڕووگه‌كه‌م با چاوی تۆ بێ
كلـیلـی به‌ندی دڵ با ناوی تۆ بێ
له به‌ر گه‌رمیی ئه‌وینت با بسووتێم
هه‌تاوی ژینی من با تاوی تۆ بێ


هه‌ڵكشێ ئه‌ی ته‌واری به‌رزه‌فڕ!
با ئاسمانی به‌رین وڵاتت بێ.
هه‌ڵكشێ ئه‌ی ده‌ریای ئاور و گڕ!
با گڕكانی ئه‌وین خه‌ڵاتت بێ.
كوا له‌و ئاقاره نێرسالاره هه‌ڵده‌كه‌ی؟
هه‌ڵكشێ ئه‌ی له هیوا به‌رزتر!
له سه‌ر ئه‌ستێران هه‌ڵنیشه!
تۆ كوا قه‌فه‌س جێته؟
هه‌ڵكشێ ئه‌ی ته‌واری به‌رزه‌فڕ!
نه‌وی مه‌به!
له‌و هه‌واره
بۆ ڕاوكه‌ران
كه‌وی مه‌به!
هێدی


پاییزه دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه
دڵ په‌شۆکاوی خه‌یاڵی مه‌رگه
هه‌ر گه‌ڵایێ که له دارێ ده‌که‌وێ
نووسراوێکه به ناخۆش خه‌وه‌رێ
تاو هه‌ناوی نیه وا مات و په‌شێو
له‌شی زاماری ده‌کێشێته نشێو
ڕۆژ په‌ڕه، سارده کزه‌ی بای زریان
کاته بۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان
دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ
ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره هه‌ڵۆ
به قسه خۆشه مه‌ترسی مردن


له‌سه‌ر چۆمی «ڕاین» له ڕۆژگارێ جارێ
تکا ئه‌شکی ئاواره کوردێ، هه‌ژارێ
به سه‌ریا خوڕی : کوێنده‌ریی ئه‌ی تکه‌ی سوێر
ئه‌تۆ و ئێره چی ده‌نکه فرمێسکی بێ خێر ؟
وتی : « ئاوی چاوی کوڕی کوردستانم
له ده‌جله و فوراتڕایه ناو و نیشانم
له زێڕینه ڕوود و ته‌تاهۆ سه‌لامێ
له به‌ژنت له چل چه‌شمه پێمه په‌یامێ
له سه‌رخۆبه ئه‌ی ڕاینی شۆخ و شیرین
شتێک بووین ئه‌مه‌ش گه‌رچی ئێستا ئه‌سیرین
هه‌رچه‌ند دیل و بێچاره‌شه نیشتمانم
ببه‌خشه له جێی تۆی به خۆشتر ده‌زانم
چ که‌ڵوه و چ سیروان و ئاوێزه‌ڕۆیه
به دیمه‌ن هه‌مووی شۆخ و شه‌نگتر له تۆیه
ئه‌رگه لاده‌چێ ئه‌م ته‌مه‌ی نه‌گبه‌تیمان
به خاوه‌ن ده‌بێ کێو و چۆم و زه‌ویمان
له دڕکی نه‌یاران بژارێکی ده‌کرێ
هه‌زارانی وه‌ک تۆ له شاباشی ده‌درێ
به‌ڵێ ئاوی چاوم له دڵ هه‌ڵکزاوم
له ڕێی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردان ڕژاوم »
وتی ڕاین: « ئه‌ی تیشک و هێزی دڵی من
وه‌ره باوه‌شم ، بت به‌مه به‌حری بێ بن
به هاوار و دادت موحیت بشڵه‌ژێنه
له چه‌پگه‌ردی گه‌ردوون به‌شی کورد بسێنه»


به‌ڵام به هه‌زار هێنده ده‌رد
نامرم، سه‌ریان داوه له به‌رد
من به بانیپاڵ نه‌مردم
چه‌نگیزخان قڕی نه‌كردم
سه‌لیبی چوون، مرد گه‌زنه‌فۆن
كورد به زیاده‌وه هه‌روه‌ک خۆن
شا عه‌باس له‌بنه‌ی نه‌هێنام
تۆزی به با بوو من هه‌ر مام
به شێر نه‌خورام ، دێڵه ڕێوه
ده‌م خوا ؟ های به كلكی خێوی!
گه‌ل خواردن گه‌لێ گرانه
نایبا ڕیخۆڵه‌ی ئه‌مانه
سه‌د ساڵ جوورابم، خورابم
قورسم هه‌رگیز هه‌زم نابم
پاروێكم چیڕ و دڕكاوی
كێ بمخوا ده‌بڕم هه‌ناوی
له چاویان ڕا سه‌ر ده‌ردێنم
هه‌تاسه‌ر هه‌روا نامێنم
به‌رخ هه‌ر بن سه‌وه نابێ
ڕۆژێک دێ شاخی په‌یدا بێ
زه‌وی ده‌گۆڕێ و ده‌گه‌ڕێ
هه‌رده‌م دێنێته ڕووپه‌ڕێ
له‌و چه‌رخ و خول و گه‌ڕانه
سوڕێكیش به‌شی كوردانه
به‌ره‌و منیش ده‌خولێته‌وه
نۆره‌ی گورزی مه‌ش دێته‌وه
نه‌خوازه له‌م چه‌رخی بیسته
گاڵه‌ی دنیای كمۆنیسته
ڕێ و شوێنی لینین هه‌یه
سۆڤێتستان و چین هه‌یه
ئاڵای به‌رزی كرێكاری
هێناویه موژده‌ی ڕزگاری
به ملیار خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات
ئازا له ئیستعمار هه‌ڵات
چین داری بۆ ئه‌مریكا كرد
كه‌لله‌ی سه‌ری پڕ له كا كرد
چه‌ند چه‌رخه ئینگلیزی گلاو
هێندی تاڵان كرد و چڵپاو
ڕفاندی ، كڕاندی ، ساندی
دیتت چۆن كۆمه‌ڵی گاندی
به ڕۆژو، به ته‌شی ڕستن
ته‌نه‌كه‌ی ده كلكی خستن !
سۆكارنۆ هۆڵه‌ندی چڕاند
هیندوچین فه‌رانسه‌ی دڕاند
له‌و كونه‌وه بێ ئه‌و بایه
چۆن هه‌لێكی منیش نایه ؟!


كوردی مه‌ردم به زه‌ند و به‌ند
هاسان نه‌ده‌كه‌وتمه كه‌مه‌ند
دووبه‌ره‌كی هێزی بردم
شێخ چه‌ك و نینۆكی كردم
مه‌لای پیس، ده‌ستی گرێ دام
بۆ ناو زه‌لكاوی فڕێ دام
ئه‌نجا هێزی ئیستیعماری
پای پێدادام به یه‌كجاری
نوقمی قوڕی دیلی كردم
دزی گه‌لان ڕۆژیی بردم
له‌ناو به‌رگی شارستانی
به ناو ئینسانی، نه‌مزانی
تا ڕووبه‌ندی دیموقراتی
لاچوو ڕووم دی بوو به قاتی *
كوللۆ كه‌وته ده‌غڵ و دانم
هه‌ر به‌خۆم بردی تاڵانم
چه‌ند زۆڵه كوردێكی زل كرد
گرێی ناموسیان بۆ شل كرد
به چه‌ند قۆشێک سازی كردن
هه‌رچه‌ندی ویستی لێی بردن
گه‌نم و جۆ و توتن و دراوم
زێڕ و نه‌وتی به لێشاوم
نه‌وتی كرماشان و كه‌ركووک
" ستی " له‌نده‌نی كرده بووک
هی " رمان " و به‌ختیاری
بۆ " وال ستریت" چوو به‌دیاری
ده‌له‌سه و ده‌ویت زه‌ناوێر
گوێلكن به په‌مۆی ئێمه فێر
چه‌رچیی مل چرچی مام چه‌رچیل
به نان و ڕۆنم بوونه فیل

زمانم لێ داگیر كرا
مێشک و دڵم خورا ، برا
خوێنیان مژیم، گۆشتیان خواردم
ئێسكیان به سه‌یان ئه‌سپاردم
لای توركه نیوه‌ی كه‌لاكم
عه‌جه‌م به‌ربوونه لوولاكم
عاره‌بیش به‌شی خۆی ده‌وێ
قه‌پێک لێره قه‌پێک له‌وێ
هه‌ر له یه‌ک سه‌عات و یه‌ک ده‌م
عه‌ره‌بم و توركیشم و عه‌جه‌م
پێم ده‌ڵێن توركی كێوانی
یان له قه‌حتان و شه‌یتانی
یه‌ك ده‌ڵێ مێژوومان یه‌كه
ئه‌گه‌ر بشت خۆم ده‌نگ مه‌كه


مانگ و ڕۆژ، گه‌لاوێژی گه‌ش
گڕی ئاگری به شه‌وی ڕه‌ش
بۆنی خۆش، گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
باریكیی شیعر و خۆشیی ده‌نگ
زه‌نگی سه‌رشه‌وێن، فیكه‌ی شوان
خشپه‌ی ورده ماچ له جێ ژوان
تیشكی مانگ له ئاوی كانی
سروه‌ی شنه‌بای به‌یانی
له دوور قاسپه‌ی خاسه كه‌وێ
نازی بووكی هه‌وه‌ڵ شه‌وێ
سپیاییی سینه، شینی خاڵ
سووراییی كوڵم و لێوی ئاڵ
زه‌ردیی گه‌ردن و ڕه‌شیی موو
ته‌نگیی ده‌م و گوشادیی ڕوو
سافیی هه‌نیه ڕاستیی كه‌پۆ
چاڵی چه‌ن ، كه‌وانه‌ی ئه‌برۆ
مه‌ستیی چاو، قولاپه‌ی برژانگ
سایه‌ی په‌رچه‌م له‌سه‌ر لاجانگ
خڕیی مه‌م ، بڵندیی باڵا
گاڵه‌ی تاقانه له ماڵا
زه‌رده‌ی‌ی زه‌ردپه‌ڕ له سه‌ر ئاو
پرووشه‌ی باران له‌به‌ر تاو
خوڕه و چاوئه‌ندازی هه‌ڵدێر
بازی ئاسک ، ئاوازی بلوێر
كه‌روێشكه‌ی گه‌نمی به‌هاران
به‌فری هاوێن له په‌ساران
دیمه‌نی كێ‌و و نه‌خشی ده‌شت
هه‌ر لێره‌وه هه‌تا به‌هه‌شت
هه‌رچی خۆشن هه‌رچی جوانن
كۆیله‌ی جوانیی كوردستانن

ماڵیاوا كۆنه هاوده‌مم
با دوور بی له ئاهی سه‌ردم
تۆ خۆش ، من هه‌ر ژیان تاڵم
ناتوانی ببیه هاواڵم
واباشه به‌جێم بهێڵی
هه‌ر خۆم وێڵ بم له شوێن خێڵی
ده‌ردی من یه‌كجار گرانه
هه‌ڵوه‌داییم بۆ ده‌رمانه
مه‌مكولێنه‌وه ، مه‌مدوێنه
سووتاوم پێم مه‌دركێنه
گوڵی من له یارت جوانتر
یارم له گوڵ خانومانتر






