
من شکسته قايقی هستم که می بينی اگــــــر تو.....
اين شکستم حــــــاصل از امــــــــواج دريای تو بوده.......
منکه کـــــــوچک بودم امـــــــا ، آرزومنـــــــــد تو بودم.......
منکه در هر لحظه ی عمرم ،غرورم زير پاهای تو بوده


بولبولێک بووم له ڕکه‌ی دا به به‌هاری ڕه‌نگین
دوور له گوڵزار و له دیداری گوڵاڵه و نه‌سرین
کازیوه، بۆ لک و پۆپی گوڵی باغێ ده‌فڕیم
په‌ڕ و پۆم پێوه نه‌ما ، نیمه ئیتر هێزی فڕین
ده‌ستی ئه‌و ڕاوکه‌ره بڕزێ که بڕی باز و بڕست
سووڕی سوورگوڵ بده‌م و ڕوو بکه‌مه مێرگی شین
من چریکه‌م هه‌موو سووچی چه‌مه‌نی پڕ کردبوو
ئێسته نایه له گه‌رووم بێجگه‌له ناڵه‌ی خه‌مگین
من که شین‌گێڕی هه‌موو سووره گوڵی په‌ڕپه‌ڕ بووم
ڕه‌نگه هه‌ر دڕکی په‌ڕیو لێره بکا بۆ من شین
من که بۆ دیتنی گوڵ هێڵی سنوورم ده‌په‌ڕانه
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ق گوتنی ڕووته کرام خانه‌نشین
شاوه‌ڕیخنه ده‌گه‌ڕێ وا له ده‌راوی چۆمه‌ڵ
دینی دینی گوڵه ئه‌و بولبولی دڵ پڕ له ئه‌وین
تازه دڵخه‌سته و په‌ڕبه‌سته و بێ ده‌سته‌م من
وه‌ره ده‌ر ڕاوکه‌ری دڵڕه‌ق له که‌لێن و له که‌مین
تێپه‌ڕێ هێنده به ناخۆشی ئه‌گه‌ر ژینی درێژ
خوزگه، سه‌دخۆزگه به‌وانه‌ی که‌م و ئاسووده ده‌ژین

هێمن

کاتی کازیوه، پێش گزنگ، بولبول
له شه‌قه‌ی باڵی دا هه‌تا کن گوڵ
گوتی ئه‌ی نازه‌نینی عیشوه‌فرۆش
که‌م که‌مه دیاره بێ وه‌فایی تۆش
بۆ شنه‌با هه‌یه‌تی لێره ڕێ؟
بۆ په‌پوله به ده‌و‌رتا ده‌گه‌ڕێ ؟
چه‌پکی تۆ باغه‌وان ده‌که‌ن ده‌سگێڕ
له خه‌یابان و کوچه و باژێڕ
ده‌تفرۆشن به قیمه‌تی هه‌رزان
ده‌ت ده‌نه ده‌ستی ناکه‌س و هه‌رزان
بۆیه سوک و چروکی ناو چه‌مه‌نی
له‌وه‌تی بووی، هه‌میشه پێده‌که‌نی
هه‌ڵگه‌ڕاوه به‌ناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری که شرت و شۆمت ش‌وت
وه‌کو تۆ ئاشقه، په‌پوله‌ی زار
بۆ به‌خۆڕایی ئه‌و بده‌م ئازار
شنه با ڕێ نه‌ده‌م که بۆ لای خۆم
کێ ده‌با بۆ هه‌موو لایه‌ک بۆم ؟
گوڵ له کن که‌س نییه عه‌زیزم، سووک
سه‌ری زاوایه جێی و باوه‌شی بووک
من که ناگاته هه‌فته‌یه‌ک ته‌مه‌نم
بۆچی بگریم و بۆچی پێ نه‌که‌نم

له دایک بن، له‌دایک بن
کوڕانی سه‌ده‌ی ئایینده
هه ڵۆیانی گه‌ردنبه‌رزی کۆساری کورد
له دایک بن هه‌ڵگرانی چرای زه‌رده‌شت
په‌ری زاده‌و شۆڕه‌سواری دێ و شاری کورد
له دایک بن له‌دایک بن
ژه‌نگی مێژوو دابشۆرن
باگوێی دنیا بئه‌نگێوێ بڕیاری کورد
عه‌بدوڵلا په‌شێو


زوبده‌ی مه‌تاعی حیکمه‌ته ئه‌م شیعری کوردییه
هه‌رزانه بێ موبالغه حه‌رفی به گه‌وهه‌رێ
جامه‌ی حه‌یاتی عاریه‌ت کورته زینهار
ئاڵووده دامه‌نی مه‌که بۆ پێچی مێزه‌رێ
شێخ ره‌زا






