
تۆ ده‌ریامی
به ڕوانینی دووچاوی شینی بێ بنت
به خاوێنیت به ئارامیت
تۆ ده‌ریامی
به شه‌پۆلی له‌نجه و لارت
به تووڕه‌یی جار به جارت
به شه‌نگه ژنیت
به‌سامیت
تۆ ده‌شتی ئه‌وپه‌ڕ نادیاری
بۆ چۆل بڕی له‌پێ که‌وتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕوح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش
وه‌ک هه‌ناسه
جێ ناگری
له توێی شیعرا چه‌شنی تاسه
تۆ تراوکه‌ی جارێ دیار، گاهێ نه‌دیاری
هیوای تینوێتی ڕێبواری
تۆ شۆڕه‌بی ناو شۆره‌کاتێکی گه‌رمی
له‌به‌ر نیگای تاسه‌باری ئه‌ویندارا
خۆ داپۆشیو به لک و پۆی که‌زیه‌ی نه‌رمی
به‌ڵام ئه‌ی کیژ
ئه‌ی چاو نه‌رم
ئه‌ی خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی ڕق تیژ
ئه‌مڕۆ من له خه‌سته‌خانه‌م
نه وشیارم نه له‌سه‌رخۆ
لایه‌کی بیرم لای ئه‌و گه‌نجه‌یه
به ده‌می برین پێکه‌نی
به شووره‌ی وه‌ک پۆڵای له‌شی
ڕێگای چه‌کمه‌ی سووری خوێن و ده‌ستی ڕه‌شی«به‌عسی» ته‌نی
لایه‌کی بیریشم لای تۆ
نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه شه‌و
نا ده‌ریای مه‌ندی چاو به‌خه‌و
گڕی ئاخ به‌رمه‌ده گیانم
به نیگای ئاشنای لێ کوژراوان مه‌متاسێنه
خۆم زامارم
به خوێی توانج
مه‌مکولێنه‌وه، مه‌مسووتێنه‌وه
مه‌ڵێ خۆزگه ده‌زگیرانم
پاڵه‌وپشتی ژیانم
بمردایه.....!
****

به‌ڵام ئه‌مڕۆ
که هه‌ر ساتێ دڵی دایکێ
له کوردستان هه‌ڵ ئه‌قرچێ
به هه‌ر بۆمبای سووتێنه‌رێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک
داری چاکێک دائه‌قرچێ
نه‌تکوتبایه لایه‌کی بیرم لای تۆیه
مه‌گری و مه‌ڵێ ده‌زگیرانت ڕه‌نجه‌ڕۆیه
به‌و زاره‌ی له زه‌رده زیزه
به ئارامی که شێوه‌ی دڵمه‌ندی تۆیه
مه‌ڵێ به‌س ئه‌م گوفت و گۆیه
تۆ لات وایه
من نازانم
سکاڵای دڵداری خۆشه
به‌ڵام ئه‌مڕۆ من به‌شێکی کوردستانم
کیژی سه‌د براکوژراوی نیشتمانم
تازه‌ماسی تاسه‌باری ده‌ستی تینووت
ڕێی نیه بۆ ده‌ریای سینه‌م
هێندی خوا خۆشه‌ویستی
به‌ڵام من کیژێکی کوردم
جه‌هه‌ننه‌مه گڕی سینه‌م

سواره

تاقانه خونچه‌كه‌ی باخی ژیانم..
زیندوو كه‌ره‌وه‌ی ئاواتی بێ گیانم !
ڕۆشنكه‌ری ڕێگای ژین و مانم..
با له ده‌ستی ژینی په‌ستی شار و دێ، شار و دێ
ڕاكه‌ین و ڕوو بكه‌ینه چۆڵ و هه‌ردێ، ناو هه‌ردێ .
ته‌نیا، وه‌ك ئاسكۆڵه‌ی كۆسار،
ڕوو بكه‌ینه قه‌د شاخ و ناو گوڵزار.
******
له قه‌د پاڵی شاخی هه‌زار به هه‌زار..
له سای سێبه‌ری دره‌ختی ناو گوڵزار.
كونجێ بكه‌ین به هێللانه و هه‌وار..
ده‌ست له گه‌ردن، تاكوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خه‌می دنیا به ماچ بده‌ین به باد، هه‌ر به باد
گۆنات هه‌ڵمژم پڕ به ده‌م
سوور هه‌ڵگه‌ڕێی هێنده ماچت كه‌م..!


کاتی کازیوه، پێش گزنگ، بولبول
له شه‌قه‌ی باڵی دا هه‌تا کن گوڵ
گوتی ئه‌ی نازه‌نینی عیشوه‌فرۆش
که‌م که‌مه دیاره بێ وه‌فایی تۆش
بۆ شنه‌با هه‌یه‌تی لێره ڕێ؟
بۆ په‌پوله به ده‌و‌رتا ده‌گه‌ڕێ ؟
چه‌پکی تۆ باغه‌وان ده‌که‌ن ده‌سگێڕ
له خه‌یابان و کوچه و باژێڕ
ده‌تفرۆشن به قیمه‌تی هه‌رزان
ده‌ت ده‌نه ده‌ستی ناکه‌س و هه‌رزان
بۆیه سوک و چروکی ناو چه‌مه‌نی
له‌وه‌تی بووی، هه‌میشه پێده‌که‌نی
هه‌ڵگه‌ڕاوه به‌ناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری که شرت و شۆمت ش‌وت
وه‌کو تۆ ئاشقه، په‌پوله‌ی زار
بۆ به‌خۆڕایی ئه‌و بده‌م ئازار
شنه با ڕێ نه‌ده‌م که بۆ لای خۆم
کێ ده‌با بۆ هه‌موو لایه‌ک بۆم ؟
گوڵ له کن که‌س نییه عه‌زیزم، سووک
سه‌ری زاوایه جێی و باوه‌شی بووک
من که ناگاته هه‌فته‌یه‌ک ته‌مه‌نم
بۆچی بگریم و بۆچی پێ نه‌که‌نم


وه‌ته‌ن! گیان و سه‌ر و ماڵم فیدای تۆ
وه‌گیانی من که‌وێ ده‌رد و به‌ڵای تۆ
له پێناوت ده‌نێم سه‌ر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوه‌فای تۆ
له‌بۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
له‌باتی (ماژینۆ) سینگم قه‌ڵای تۆ
ده‌بێ من چۆن بژیم مه‌سروور و دڵشاد
که ده‌ت بینم له ده‌س بێگانه دای تۆ
ده‌بێ که‌ی سه‌ربه‌خۆبی تۆ ؟ هه‌تا من
به سه‌ربه‌ستی بکه‌م سه‌یر و سه‌فای تۆ
به شینکه و گوڵ سه‌راسه‌ر سوور و شینه
چ جوانه دیمه‌نی کێو و چیای تۆ
له گه‌ڵ تۆ بۆ نه‌جاتی نیشتمانت
ده‌ده‌ن(هێمن)! هه‌وڵ خوشک و برای تۆ


په‌سا په‌سا په‌ره‌گر بوو
شه‌وی کڕی لاسار
نه‌ما شنه‌ی شه‌وبا
نه‌وی بوو چه‌سپی زه‌وی بوو
له سامی شه‌و پاسار
به سیحری تاریکی
هه‌بوو، نه‌بوو یه‌ک بوو
نه‌ما نیشانه‌ی بوون
نه‌ما نیشانه‌ی من
له‌شم توایه‌وه ده‌روونی شه‌وێکی بێ ڕۆچن
په‌سا په‌سا په‌ره‌گر بوو
به‌ره‌و فه‌زای بێ بن
به‌ره‌و فه‌زای بێ بن
******
به چاو و گوێ
په‌له‌قاژه‌ی شعووری بوونم بوو
سه‌رنجی چاوم به هه‌ڵپه‌م
شه‌وی سمی
له هه‌موو لاوه
بۆ ترووسکایی
به‌له‌ز بوو گیانی به سوێ
دڵی به خورپه له بن گوێ
وه گوێ به وریایی
به کوڵ مه‌ڵاسی جریوه‌ی ژیان
به‌ڵام هه‌یهات !
مه‌لوولی کردم شه‌و
مه‌لوولی کردم شه‌وگار
عه‌زابی دامێ شه‌وی بێ ڕه‌زا
به گۆڕه‌وشار
******
که‌چی له دوورترین ناخی ئه‌م شه‌وا
ناکاو
به نه‌رمه ئاهه‌نگێ
درنگ درنگ ده‌نگێ
وه‌کوو پته‌ی سه‌رئاو
شه‌پۆلی خسته ده‌روون
له گوێم ته‌نینی له گوێن هه‌ڵقوڵینی کانی بوو
ته‌نینه‌وه‌ی وه‌کوو بۆنی هه‌ڵاڵه ئانی بوو
شنه‌ی بلاوێنی
دنه‌ی ئه‌دا به خه‌یاڵ:
هه‌را هه‌رای نووحه،
گه‌مێ ئه‌خوڵقێنێ
که دێوی زاڵمی شه‌و
هه‌ڤاڵه‌کانی به لافاوی ڕه‌ش نه‌خنکێنێ ؟
به‌یاخی کاوه‌یه ئاخۆ
به ڕه‌مزی فه‌تحی به‌یانی
له جه‌رگی شه‌و ئه‌چه‌قێ ؟
مه‌لی به‌یانه له شه‌و زیزه بێ وچان و هه‌دا
ده‌نووکی سه‌ختی له په‌رژینی قایمی شه‌و ئه‌دا ؟
وه یا ته‌ور به ده‌سێکه
له دارستانی چڕی شه‌و
خه‌ریکه تێ ئه‌په‌ڕێ
ڕوو له شاری ڕووناکی؟
******

ئه‌هات، ئه‌هات، ئه‌هات
ئه‌هات و شه‌و شه‌ق ئه‌بوو
شعووری گه‌رمی هه‌بوون
به گیانما ئه‌گه‌ڕا
جێ به سامی شه‌و له‌ق ئه‌بوو
ئه‌هات، ئه‌هات، ئه‌هات
ئه‌هات و گه‌وره ئه‌بوو
گه‌وره‌تر ئه‌بوو
هه‌یهات !
له سامی شه‌و کڕ بووم
له سامی ده‌نگ پڕ بووم
دڵم کولاوه به زرمه‌ی هه‌ناسه تاسێنی
ئه‌هات و گه‌وره ئه‌بوو
گه‌وره‌تر ئه‌بوو
هه‌یهات !
شه‌قژنی تاڵی وه‌کوو مه‌رگی ناگه‌هانی بوو
ته‌نینه‌وه‌ی وه‌کوو ژه‌هری هه‌لاهه‌ل ئانی بوو
هه‌رای ده‌روونئاخن
په‌سا په‌سا په‌ره‌گر بوو
وه‌کوو شه‌وی لاسار
په‌سا په‌سا پشووبڕ بوو
عه‌زابی گۆڕه‌وشار
وه‌رن ، وه‌رن ، هاوار !
وه‌رن، وه‌رن شه‌وه گرتوومی
بمگه‌نێ
هاوار !

فاتێح شێخ

سێ چوار ڕۆژێک به‌بێ وچان
کولوو کولوو به‌فر باری
هه‌موو وڵات
ساماڵسا بوو به یه‌کجاری
ئاسمانی ڕه‌ش
تاوێک نه‌ی ئه‌ترووکاند چاوێک
به‌فر باری، به‌فر باری
بستێک، ئه‌ژنۆیه‌ک، باڵاپیاوێک
******
له‌م لاو ئه‌ولای دێیه‌که‌وه
په‌سا په‌سا ماڵ ئه‌ڕووخا
هێلانه‌ی هه‌ژار ئه‌شووخا
نا! نا! ئیتر پێی ناڵێم ماڵ:
گۆڕی گشتیی ژن و منداڵ !
******
چه‌ن ڕۆژێک بوو
باوکی نازدار
چوو بوو بۆ شار
چوو بوو جلی بۆ بستێنێ:
کراسی جا‌و
سه‌ڵته‌ی به‌ر و پشت به‌لاشه،
«نازداری خۆم پێی داپۆشێ ڕووتیی لاشه »
ئێواره‌یه‌ک
چه‌ن تارمایی
ته‌رمێک له کۆڵ
ئه‌یانشکاند به‌فر و سه‌هۆڵ
ملیان ئه‌نا بۆ ئاوایی
ته‌رمی کێ بوو؟
ته‌رمی کێ بوو؟
ته‌رمی ڕه‌قبووی باوکی نازدار
هه‌ی قوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار !
******
ماڵێک لاڕووخاو
دڵێک پڕ زووخاو
ژنێکی په‌ڕپووت
نازدارێکی ڕووت
به‌میرات مابوو
بۆ دایکی نازدار:
مه‌گری مه‌گری نازداره‌که‌م، ده‌مه‌گری به‌سه
هه‌ر ئێمه نین، خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌مووی بێ که‌سه
مه‌گری، مه‌گری، نازداره‌که‌م بخه‌وی باشه
فریشته‌ی خه‌و بۆی دووریوی سه‌ڵته‌ی به‌لاشه
فاتێح شێخ


ئه‌وساڵ جێژنه‌مان تاڵه
لاو، جێیان سیا چاڵه
دوژمنی زاڵم، زاڵه
ده‌ستی دۆیان به‌تاڵه

گاڵته و گه‌پ و پێکه‌نین
شه‌وداوه‌ت و هه‌ڵپه‌ڕین
جێگای خۆیان دا به شین
دیسان خه‌میان دابه‌شین
پۆلی جوان و نه‌شمیلان
ده‌سته‌ی ده‌سماڵ ته‌نزیلان
ئه‌و ساڵ ناچن بۆ دیلان
نه‌نگه دیلان بۆ دیلان

بڕا نانی سه‌ر خوانان
گرا لاوی گوێسوانان
کاڵ بۆوه په‌نجه‌ی جوانان
کوانێ گه‌مه‌ی جێ ژوانان
-----------------------------------
له گیاندانا ده‌گوڕڕێنم : بژی هه‌ر کورد و کوردستان
به گولله‌ی دوژمنانی گه‌ل دڵیشم بێته ڕاوه‌ستان
پشووی دواییم ده‌خوێنم بۆ گوڵ و گوڵزاری ئه‌م خاکه
له سایه‌ی ئه‌م گوڵ و گوڵزاره‌یه بوومه هه‌زارده‌ستان
ده‌زانن زامی دیلی چه‌ند به ئێش و چه‌ند به ئازاره !
ده‌بێ ڕابێین هه‌تا ئێمه‌ش ده‌گه‌ینه ڕێزی سه‌ربه‌ستان
خه‌تای خۆمانه تا ئێستا، که هه‌ر وا کۆیله و دیلین
ئه‌وانه‌ی شاد و ئازادن که‌مێ زووتر له خه‌و هه‌ستان
نه‌تاندیوه که ڕووباری خوڕێن به‌ردی ده‌قه‌ڵشێنێ
وه‌هاش هه‌ر زۆر و زۆرداری ده‌سووتێنێ گڕی هه‌ستان
له مه‌یدانی شه‌ڕانخێوی خه‌باتی قه‌ڕنی بیسته‌مدا
سه‌رم سووڕما که ئه‌سپی سووکه‌سواری کوردی بۆ وه‌ستان
وه‌ڵامی دامه‌وه پیرێکی ئازاده‌ی جیهاندیده :
خه‌تای سواران نه‌بوو، پێش سواره‌کانمان قورس و ناوه‌ستان
هه‌تا که‌نگێ سیاچاڵی به‌سامی دوژمنی زاڵم
پڕاوپڕ بێ له ڕۆڵه‌ی گه‌ل، جمه‌ی بێ وا له ده‌س به‌ستان
هه‌تا که‌ی ئه‌شکی خوێنینی کچه کوردی برا کوژراو
له جێی باده و له به‌زمی دوژمنان بدرێته ده‌س مه‌ستان
مه‌ترسن رۆڵه‌کانی قاره‌مانی گه‌ل له گیانبازی
له کۆڕی ئه‌م خه‌باته بی وچانه تاقه یه‌ک هه‌ستان
سه‌هۆڵبه‌ندانی بیدادی ئه‌گه‌رچی تووش و دژواره
به‌ڵام لێم سووره وه‌ک ڕۆژێ، به‌هار هه‌ر دێ له دووی زستان
به خه‌ڵکی عاله‌می سه‌لماندووه تاریخی ئازادی
ده‌بێ زاڵم له‌به‌ر تیکۆشه‌ران به‌رداته‌وه ده‌ستان
هێمن
بۆ پشتیوانی سه‌ردانی خۆرهه‌ڵات نیوز بکه

یک ساعت تمام ، بدون آنکه یک کلام حرف بزنم به رویش نگاه کردم
فریاد کشید : آخر خفه شدم ! چرا حرف نمی زنی ؟
گفتم : نشنیدی ؟ .... برو


از بس کف دست بر جبین کوبیدم
تا بگذر ازس رم ، پریشانی من
نقش کف دست ! محو شد ، ریخت به هم
شد چین و شکن ، به روی پیشانی من
یک روز که مرده بودم اندر خود زیست
گفتم به خدا ، که این خدا ، در خود کیست ؟
گفتا که در آن خود ی که سرمایه ی هست
در سنگر عشق ، جوید اندر خود نیست

تا روح بشر به چمگ زر ، زندانیست
شاگردی مرگ پیشه ای انسانی است
جان از ته دل ، طالب مرگ است ... دریغ
درهیچ کجا برای مردن جا نیست ؟


گفتم که سکوت ... ! از چه رو لالی و کور ؟
فریاد بکش ،که زندگی رفت به گور
گفتا که خموش ! تا که زندانی زور
بهتر شنود ، ندای تاریخ ز دور
بستم ز سخن لب ، و فرا دادم گوش
دیدم که ز بیکران ،دردی خاموش
فریاد زمان ،رمیده در قلب سروش
کای ژنده بتن ، مردن کاشانه به دوش
بس بود هر آنچه زور بی مسلک پست
در دامن این تیره شب مرده پرست
با فقر سیاه.... طفل سرمایه ی مست
قلب نفس بیکستان ، کشت ... شکست
دل زنده کنید تا بمیرد نکام
این نظم سیاه و ... فقر در ظلمت شام
برسر نکشد ، خزیده از بام به بام
خون دل پا برهنگان ، جام به جام
نابود کنید . یأس را در دل خویش
کاین ظلمت دردگستر ، زار پریش
محکوم به مرگ جاودانی است ... بلی
شب خک بسر زند ، چو روز اید پیش

کــــــــــارو
ئه ی قاسملوو رێبه ری کورد
بۆ ئازادی تو بووی به پرد
ئه ی سه روه رو سه رداری کورد
تۆ گیانی خوشت فیدا کرد
ئه ی مامۆستای داهێنه رم
ئه ی مێژو ناس و رێبه رم
ئه ی قاسملوی تیکۆ شه رم
ئه ی سه ر کرده و تاجی سه رم
ئه ی ئه ستێره ی گه شآوه ی ژێن
ئه ی رێبه ری به گورو تین
درێژه ده ری رێگه تین
رێبواری رێگه ی خه با تین
ئه ی ماموستای داهینه رم
ئه ی مێژو ناس و رێبه رم
ئه ی قاسملوی تێکوشه رم
ئه ی سه ر کرده و تاجی سه رم
ریبازی ئیوه شه هیدان
هه رگیز خو ناچی له بیرمان
ئاواتی رزگاری گه لمان
له ژێر ده ستی داگیر که ران
ئه ی ماموستای داهێنه رم
ئه ی مێژو نا س رێبه رم
ئه ی قاسملوی تێکوشه رم
ئه ی سه رکرده و تاجی سه رم
ئه ی شه هیدی سه رکرده مان
ناوت قه ت ناچی له بیرمان
وه دی هێنانی ئاواتتان
رزگاری یه بۆ کوردستان
ئه ی ماموستای داهێنه رم
ئه ی مێژو ناس و رێبه رم
ئه ی قاسملوی تێک‌و شه رم
ئه ی سه ر کرده و تاجی سه رم
peshmergekan.com

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه
ئه‌م که‌له‌پچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه
زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی زڕزڕه‌ی زنجیر ئه‌که‌م
سه‌یری ئه‌م زنجیره که‌ن! وه‌ک زێوه‌ری شاهانه‌یه
بووکی ئازادیم ئه‌وێ، خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێی
حه‌ڵقه حه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم، بۆ پڵپڵه و له‌رزانه‌یه

گه‌رچی دوژمن وا ئه‌زانێ من به دیلی لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ کونجی زیندانم (قوتابیخانه)یه!!
بیری ئازادیم له زیندانا فراوانتر ئه‌بێ
قوڕبه‌سه‌ر ئه‌و دوژمنه، هیوای به به‌ندیخانه‌یه!
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییه
تۆپ و شه‌ستیر و که‌له‌پچه، لام وه‌کوو ئه‌فسانه‌یه

چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکم عاله‌مێ ڕزگار بکا
میلله‌تم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، کرده‌وه‌ی شێرانه‌یه
چه‌کی شۆڕشگێڕی من، نوسین و بیر و باوه‌ڕه
ڕاپه‌ڕینه هه‌ڵمه‌ته، پڕ نه‌عره‌ته‌ی کوردانه‌یه
گه‌ر به ئازادی نه‌ژیم، مردن خه‌ڵاته بۆ له‌شم
نۆکه‌ری و سه‌ردانه‌واندن... کاری نامه‌ردانه‌یه
(قانعم) ئه‌مڕۆ له زیندانا، به ئازادی ئه‌ژیم
سه‌دهه‌زار له‌حنه‌ت له‌وه‌ی وا نۆکه‌ری بێگانه‌یه


میوانداری
سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری
یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی
به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت
له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد.
شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی
ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا
ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون
ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ
بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون
هه‌رئه‌وشه‌وه به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟
خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی

هه‌مووجارێک که بۆ هه‌وێنی باسه‌که‌م گه‌شت وگوزاری ناو کۆڵان وگه‌ڕه‌ک وده‌ڤه‌ره‌کانی شاری سه‌قز ئه‌که‌م،بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه که بێ شک هه‌موو ده‌ڤه‌روشاروگوندێک که‌سایه‌تی ناوداروسه‌ر‌به‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وسیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که به‌خۆشییه‌وه‌هه‌ندێک شوێن وناوچه توانیویانه هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر ناو ونیشانی که‌سه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و و به‌رهه‌میان له فه‌وتان رزگاربکه‌ن به‌داخه‌وه ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی قه‌ڵه‌مه به‌بڕشت و به‌تواناکانی ناوچه‌که‌مان به‌وشێوه‌ی که شیاوی باڵایان بێت رێزی لێبگرین و به به‌ره‌ی دوارۆژیشی بناسێنین که یه‌کێک له مرۆڤه به‌به‌هره‌وخاوه‌ن زه‌وقه زه‌ریف وسه‌لیمانه‌ی شاری سه‌قز که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا لاگوێلێک له خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی ئه‌چنینه‌وه‌خوالێخۆش بوو مه‌رحووم ژیلای حسه‌ینی یه.

تۆ ده‌ریامی
به ڕوانینی دووچاوی شینی بێ بنت
به خاوێنیت به ئارامیت
تۆ ده‌ریامی
به شه‌پۆلی له‌نجه و لارت
به تووڕه‌یی جار به جارت
به شه‌نگه ژنیت
به‌سامیت
تۆ ده‌شتی ئه‌وپه‌ڕ نادیاری
بۆ چۆل بڕی له‌پێ که‌وتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕوح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش
وه‌ک هه‌ناسه
جێ ناگری
له توێی شیعرا چه‌شنی تاسه
تۆ تراوکه‌ی جارێ دیار، گاهێ نه‌دیاری
هیوای تینوێتی ڕێبواری
تۆ شۆڕه‌بی ناو شۆره‌کاتێکی گه‌رمی
له‌به‌ر نیگای تاسه‌باری ئه‌ویندارا
خۆ داپۆشیو به لک و پۆی که‌زیه‌ی نه‌رمی
به‌ڵام ئه‌ی کیژ
ئه‌ی چاو نه‌رم
ئه‌ی خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی ڕق تیژ
ئه‌مڕۆ من له خه‌سته‌خانه‌م
نه وشیارم نه له‌سه‌رخۆ
لایه‌کی بیرم لای ئه‌و گه‌نجه‌یه
به ده‌می برین پێکه‌نی
به شووره‌ی وه‌ک پۆڵای له‌شی
ڕێگای چه‌کمه‌ی سووری خوێن و ده‌ستی ڕه‌شی«به‌عسی» ته‌نی
لایه‌کی بیریشم لای تۆ
نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه شه‌و
نا ده‌ریای مه‌ندی چاو به‌خه‌و
گڕی ئاخ به‌رمه‌ده گیانم
به نیگای ئاشنای لێ کوژراوان مه‌متاسێنه
خۆم زامارم
به خوێی توانج
مه‌مکولێنه‌وه، مه‌مسووتێنه‌وه
مه‌ڵێ خۆزگه ده‌زگیرانم
پاڵه‌وپشتی ژیانم
بمردایه.....!

به‌ڵام ئه‌مڕۆ
که هه‌ر ساتێ دڵی دایکێ
له کوردستان هه‌ڵ ئه‌قرچێ
به هه‌ر بۆمبای سووتێنه‌رێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک
داری چاکێک دائه‌قرچێ
نه‌تکوتبایه لایه‌کی بیرم لای تۆیه
مه‌گری و مه‌ڵێ ده‌زگیرانت ڕه‌نجه‌ڕۆیه
به‌و زاره‌ی له زه‌رده زیزه
به ئارامی که شێوه‌ی دڵمه‌ندی تۆیه
مه‌ڵێ به‌س ئه‌م گوفت و گۆیه
تۆ لات وایه
من نازانم
سکاڵای دڵداری خۆشه
به‌ڵام ئه‌مڕۆ من به‌شێکی کوردستانم
کیژی سه‌د براکوژراوی نیشتمانم
تازه‌ماسی تاسه‌باری ده‌ستی تینووت
ڕێی نیه بۆ ده‌ریای سینه‌م
هێندی خوا خۆشه‌ویستی
به‌ڵام من کیژێکی کوردم
جه‌هه‌ننه‌مه گڕی سینه‌م

سواره ۱۳۵۲


82 ساڵ به‌رله ئێستا له رۆژی 29ی حوزیراندا مه‌حكه‌مه‌ی ئیستیقلالی شه‌رق له توركیا بڕیاری له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پێران و 47 كه‌س له هاوڕێكانی جێبه‌جێكرد كه وه‌كو روداوێكی دڵته‌زێن له مێژوی كورددا ده‌ناسرێت.


ئه‌م خۆشه‌ویسته دڵڕه‌قه عیشق په‌ره‌وه‌ی
نه ده‌توانم وه‌کوو کیژێک بیخه‌مه پاشته‌رکی ئه‌سپ و
له ژێر سایه‌ی زێڕوه‌شانی تریفه‌ی مانگه‌شه‌وێکدا
هه‌ڵیگرم ،
نه ده‌شتوانم هه‌رگیز دڵی لێ به‌رده‌م و
خۆم گیرۆده‌ی کۆلکه زێڕینه‌ی شوێنێکی دیکه بکه‌م
ناوی : خاکه .
ئه‌م ده‌یایه‌ی
نه ده‌توانم له جامی چاوه‌کانمدا ڕایگوێزم و
نه ده‌شتوانم له دووری ئه‌و
له ئوقیانووسی هیچ شوێنێکی دیکه‌دا قومه ئاوێک
بخۆمه‌وه
ناوی : خه‌ڵکه.
من ده‌زانم دارستانی هه‌موو شوێنێک
جریوه‌ی گه‌رمی چۆله‌که و
ڕووباری هه‌موو وڵاتێک
ده‌نگی تاڤگه و ڕه‌نگی که‌ف و پێچ و په‌نای ڕێگه‌ی به‌رد و
ده‌ریای هه‌یه
به‌ڵام چ بکه‌م لێره نه‌بێ
نه گوێم چاکیان ده‌بیسێت و
نه چاوم چاکیان ده‌بینێ و
نه گیانم چاکیان هه‌ست ده‌کا .
مارف ئاغائی


بۆ شه‌هیدێکی که گه‌وزیوه له نێو خوێن ده‌گریم
بۆ هه‌ڤاڵێکی که چوو بێ سه‌ر و شوێن ده‌گریم
بۆ هه‌موو پیر و جوانێکی له سه‌ر کوردستان
چوونه بن دارێ به‌بێ وه‌ی که بشلوێن ده‌گریم
بۆ کوڕێکی نه‌به‌زیوی که له سه‌نگه‌ر دا مرد
نه‌ک به سه‌ر شۆڕی و بێ شه‌رمی له سه‌ر نوێن، ده‌گریم
ماچ ده‌که‌م ئه‌و مه‌چه‌کانه‌ی به که‌له‌پچه‌ی دێشن
بۆو سه‌رانه‌ی به گرێی قه‌مچی ده‌گروێن، ده‌گریم
گه‌نجی کوردی وه‌کوو گه‌نجن که له هه‌ردی خستن
دوژمنم، تاکوو نه‌زانم هه‌موو له کوێن، ده‌گریم
شۆڕه‌ژن سه‌ربه‌قوڕ و گه‌وره کچیش مل به کوێن
تا بمێنێ سه‌ری به قوڕ و ملی به کوێن، ده‌گریم
بۆ ژنێکی که له‌سه‌ر ته‌رمی کوڕی تاقانه‌ی
شین ده‌کا، جه‌رگ و دڵی له‌ت له‌ت و توێ توێن ، ده‌گریم
دوور له ئازادی، له زیندانی ڕه‌ش و بۆگه‌ن دا
بۆ که‌سانێکی ده‌ژین چڵکن و دژوێن ده‌گریم
بووکی کۆست که‌وتوو ده‌بینم له په‌ژاره‌ی زاوا
سه‌ری کوڵمانی ده‌ڵێی زه‌رده‌یی سه‌ر سوێن، ده‌گریم
بۆ په‌نا سیله و بن گیشه و جێ ژوانی چۆڵ
بۆ گراوی و کوڕه حه‌یرانی که لێک جوێن، ده‌گریم
بۆ وڵاتێکی به فرمێسک و به خوێن دێرابێ
من که سه‌یرانی ده‌ر و ده‌شتی ده‌که‌م، خوێن ده‌گریم
تا وه‌کوو مۆڵگه و پێ شێلی سوپای دوژمن بێ
کێڵگه پڕ پیته‌که‌م و به‌نده‌نی بژوێن، ده‌گریم
تا گوڵاڵه‌ی گه‌شی بۆنخۆشی ترۆپکی کوێستان
به گڕی مووشه‌کی بێگانه بپروێن، ده‌گریم
به‌سیه‌تی دووبه‌ره‌کی و ملهوڕی و لاساری
تا برایانه هه‌موو پێکه‌وه نه‌دوێن، ده‌گریم
ده‌مه‌وێ ڕێگه‌یی ڕزگاری ته‌خت بکرێ ده‌نا
تاکوو نسکۆیه به‌رن، تاکوو هه‌ڵه‌نگوێن ده‌گریم
تا کرێکار و فه‌لا، ڕه‌نجبه‌ر و ڕۆشن بیر
ده‌ست له یه‌ک نه‌گرن و پیاوانه نه‌بزوێن، ده‌گریم
تا له ژێر ڕه‌شبه‌ڵه‌کی کیژ و کوڕی ڕق هه‌ستاو
جه‌نده‌کی دوژمنی به‌دکاره نه‌په‌ستوێن، ده‌گریم
تاکوو بۆ تۆڵه‌یی ئه‌و ڕۆڵه شه‌هیدانه‌ی کورد
خه‌نجه‌ری ڕۆڵه‌یی ئازا هه‌موو نه‌سوێن، ده‌گریم
تا به داسی ده‌سی ئه‌و پاڵه به‌کاره‌ی کوردی
دڕک و داڵی سه‌ری ڕێ گشتی نه‌دروێن، ده‌گریم
تاکوو نه‌سڕێنه‌وه فرمێسکی هه‌تیوباری هه‌ژار
تا هه‌تیو لێوی وه‌کوو خونچه نه‌پشکوێن، ده‌گریم
تا به ده‌ستی په‌ری ئازادی له سه‌ر گۆڕی شه‌هید
گوڵه شللێره له گشت لایه‌کی نه‌ڕوێن، ده‌گریم
هێمن


کاتی کازیوه، پێش گزنگ، بولبول
له شه‌قه‌ی باڵی دا هه‌تا کن گوڵ
گوتی ئه‌ی نازه‌نینی عیشوه‌فرۆش
که‌م که‌مه دیاره بێ وه‌فایی تۆش
بۆ شنه‌با هه‌یه‌تی لێره ڕێ؟
بۆ په‌پوله به ده‌و‌رتا ده‌گه‌ڕێ ؟
چه‌پکی تۆ باغه‌وان ده‌که‌ن ده‌سگێڕ
له خه‌یابان و کوچه و باژێڕ
ده‌تفرۆشن به قیمه‌تی هه‌رزان
ده‌ت ده‌نه ده‌ستی ناکه‌س و هه‌رزان
بۆیه سوک و چروکی ناو چه‌مه‌نی
له‌وه‌تی بووی، هه‌میشه پێده‌که‌نی
هه‌ڵگه‌ڕاوه به‌ناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری که شرت و شۆمت ش‌وت
وه‌کو تۆ ئاشقه، په‌پوله‌ی زار
بۆ به‌خۆڕایی ئه‌و بده‌م ئازار
شنه با ڕێ نه‌ده‌م که بۆ لای خۆم
کێ ده‌با بۆ هه‌موو لایه‌ک بۆم ؟
گوڵ له کن که‌س نییه عه‌زیزم، سووک
سه‌ری زاوایه جێی و باوه‌شی بووک
من که ناگاته هه‌فته‌یه‌ک ته‌مه‌نم
بۆچی بگریم و بۆچی پێ نه‌که‌نم
هێمن


ساقی ! به سه‌ر ده‌ڕۆم.
به‌سه‌ر شه‌پۆلی و شوعله‌دا، به‌سه‌ر ده‌ڕۆم .
خنکاوی ئاوی چاوی مه‌ستتم
به‌سه‌ر زه‌مانی کاتژمێری تاقه دا
به سه‌ر شه‌پۆلی پۆلی ته‌قڵه‌دا
به سه‌ر هه‌ناسه دا
هومێد و تاسه‌دا
شه‌راب و کاسه دا
به سه‌ر ده‌ڕۆم .
دڵبه‌ندی به‌ندی به‌ندتم
قه‌ڵغان و گولله به‌ندتم
حه‌یرانی چۆن و چه‌ندتم
ڕێبواری ڕێ و ڕه‌وه‌ندتم
به سه‌ر ده‌ڕۆم .
هـــه‌ڵو


دوکتور قاسملو له نێو رێبه‌رانی دونیای سێهه‌مدا بێ هاوتا بو
ئه‌وان له ئاشتی ده‌ترسان بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئاشتی یان کوشت

دکتور برنارد کوشنه‌ر

ئێمه ئه‌ومان به دێموکراتێکی گه‌وره‌و سه‌رۆکێکی مه‌زن ناسیبو که
ده‌یه‌ویست ڕێگایه‌ک بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وی گه‌له‌که‌ی به مافی به‌رانبه‌ر
له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌وه به یه‌کگتنێکی دۆستانه‌و ئازادانه بگه‌یه‌نی

هانس کوشنیک له حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

وێنه: چۆمی شامیانی مه‌ریوان
سه‌رچاوه:ماڵپه‌ڕی ڕه‌وگه





