
گووناهت كرد به ووشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت كاڵ كرده‌وه
زۆر به ناهه‌ق جێگه‌ی عه‌شقت نه‌كردمه‌وه
نه‌تهێشت دڵم له خۆشی عه‌شقت بۆ هه‌تا هه‌تا سه‌رمه‌ست بێت
به‌خه‌یاڵ ژینی عه‌شقت كرد به خه‌زان
له سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نیا بوو كردت به گه‌ڵاریزان
هێنده زاڵم بووی هیوا‌كانت گشت خنكان
ئومێده‌كانت زۆر به ساده‌یی تاسان
وامزانی له عه‌شقتدا نووقمم ده‌كه‌ی
ده‌رگای ژه‌نگاوی چه‌ند ساڵه‌م واڵا ئه‌كه‌ی
نه‌ك له ناكاو به ووشه‌ی دوور له ڕاستی
له ژێرگڵی خاكی خۆشه‌ویشتی عه‌شقم زینده به چاڵ ده‌كه‌ی
نه‌مده‌زانی نه‌مده‌زانی
چونكه سه‌رسامی جوانی عه‌شقی تۆ و دنیا بووم
له ناكاو ڕه‌شه‌بای ووشه و خه‌یاڵه كانت
هاتوو كوژاندیه‌وه مۆمی عه‌شقی نه‌بێزراوم
نازانم چۆن بده‌مه‌وه دڵخۆشی دڵه‌ی شكاووم!!!!!!!
نازانم چۆن سارێژی كه‌م ئازاری دڵه‌ی زامدارم!!!!!!!
گووناهت كرد
گووناهت كرد به ووشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت تۆراند
گه‌شاوه جاف
rojhelat.info

دزه‌ی نیگای ژێر تارای شه‌رم و ناز
سه‌رنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئه‌ی په‌ریزاده‌ی ئه‌وپه‌ڕی جوانی
له‌وساوه که تۆ
بازی نازی تۆ
بۆ منی کڵۆڵ ئه‌نێریته ڕاو
دڵ وه‌ک دوو ته‌پڵه‌ی
سواره‌ی کوردی
جوانووی نه‌گیراو
مه‌یل ئه‌خاته باڵ
خه‌رمانه‌ی بۆنی زولفت له سار شان
بۆی کێوی شه‌وبۆ فه‌سڵی دره‌نگان
تێریته بیرم
چاوه کاڵه‌که‌ت
هه‌ساره‌که‌ی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شه‌و
یا خۆ قاسپه‌ی که‌و له ده‌م به‌یانا
بۆ هه‌وارنشین، هه‌وارگه‌ی شاهۆ
تێریته بیرم
که ڕووی وتارت ئه‌که‌یته لای من
سروه‌ی به‌یانی ، ئازیز شنه شن
تێریته بیرم

خۆ دڵی من بوت نێ بیشکێنی به‌هه‌شتت به‌رکه‌وێ
کاره‌یه‌ک نیم تا به قه‌تڵم لێره نێوت ده‌رکه‌وێ
دڵ پڕی ئه‌سڕاڕه وا هه‌رده‌م به تاڵووکه و په‌له
دیده‌که‌ی ئه‌فسانه ئاسایی وه گوڵئه‌خته‌ر که‌وێ
له‌و ده‌مه‌ی ڕا چاوی بازی هاته ڕاوی کۆتری دڵ
ئه‌م دڵه‌ی وێرانه ماڵم که‌وته داوی هه‌ر که‌وێ
دڵ که بێژینگی هه‌زاران تیری ناپه‌یدایه‌تی
ئه‌و هه‌له‌ی وا هات و دیتم بوومه ده‌سته‌ی هه‌ر که‌وێ
ئه‌وده‌مه‌ی پێم گوت که که‌ی ده‌تبینمه‌وه، گریا ، گوتی :
دڵنیابه هه‌رده‌مێکی که‌و له هه‌وران سه‌رکه‌وێ
هه‌ر له هه‌وری تاو و یاوی شه‌وقی شێعری شه‌وڕمێن
خوێن ده‌بارێ تا دڵۆپێ خوێن ده‌نێو جه‌وهه‌ر که‌وێ
شاهه‌ڵۆی ئیلهام له سه‌ر ده‌ریایی هه‌ستم خول ده‌دا
به‌ڵکوو شاباڵی وه مه‌وجی قافیه‌ی گه‌وهه‌ر که‌وێ .


هه‌وریله ! بووکی دڵم ! خونچه‌ی ئاگرین !
به‌ستێنی نادیاری ئه‌وین ! به‌ربه‌یانی ژین !
ئه‌ی یاره ژیکه‌ڵه‌ی به ڕه‌وت چه‌شنی باڕه‌که‌و !
ئه‌ی جوانه دیمه‌نی گڕی نێو تاریکایی شه‌و !
دوا جار دێمه لات ،
ئیدی ئه‌تۆ و وه‌فات..
ئێوارێ ڕوو له شه‌به‌ق ڕه‌وته‌نیم، ده‌ڕۆم ،
ده‌ستم له خۆم ده‌شۆم..
ئه‌مڕۆکه شۆڕشی گه‌ل چاوه‌ڕێی منه ،
ڕابوه گه‌لم، خه‌ریکی به‌ره‌نگاری دوژمنه ،
هه‌وریله ! چۆن ده‌بێ ئه‌منیش خۆ ده‌خه‌و بکه‌م ؟
سه‌ر بنێمه نێو به‌فر، به فریو چه‌شنی که‌و بکه‌م ؟
خۆ نا ، ده‌ڕۆم ، ده‌ڕۆم ،
ده‌ستم له خۆم ده‌شۆم ..
هات و نه‌هاته ڕێی سه‌فه‌رم ، دوور و سه‌خڵه‌ته ،
ناخۆشییه، هه‌ژارییه، شێوانه ، مه‌ینه‌ته ،
هه‌ڵدێره ، لێڕه‌واره، که‌ژه ، ڕژده، ئه‌سته‌مه ،
سه‌خته ، ته‌لانه ، دونده، نشێوه ، خڕ و چه‌مه ،
هه‌وریله ! ئه‌و که‌سه‌ی له گه‌وه‌ی سه‌ختی سه‌رکه‌وێ ،
ئه‌و پیاوه، نانه‌وێ ..
هه‌وریله ! دڵڕفێنه ! نیگا مه‌نده ! لێو قوته !
مه‌مکوژه ! بمدوێنه ، به‌بێ ده‌نگی مه‌مکوته !
چاوت ده چاوی من بڕه با مه‌ستی باده بم..
وا دیاره ماوه‌یه‌ک ،
بابرده‌ڵێک ده‌بم، له‌سه‌ر ئه‌م کێو و ئه‌و چیا
یه‌خسیری با ، ده‌بم..
با دڵ که ئۆگری چاوی که‌ژاڵته ،
مه‌ستی خه‌یاڵته ،
بۆ جاری ئاخرین ،
هه‌ڵبه‌ستی ئاگرینی ئه‌وین ،
پێشکه‌ش به تۆ بکات ..
ئیدی ئه‌تۆ و وه‌فات ..


كه‌ژاڵه‌که‌م !
خه‌یاڵه‌که‌م !
هه‌زار هێنده ڕابرێ ،
هێشتێ هه‌ر خه‌یاڵی تۆ هه‌وێنی به‌سته‌کانمه..
بیری خۆشی ناز و خه‌مزه‌که‌ت هومێدی نیو ژیانمه..
گه‌رمه‌لانی گیانه‌که‌م !
جوانهکه‌م !
چاوه‌ڕێی دوو كۆتری جوانی چاوته ..
دڵم كه ئۆگری خه‌یاڵی پووچ و خاوته
هه‌ر به ئاره‌زووی تۆ لێده‌دا..
ژیانه‌که‌م !
به‌رخه كورپه‌ڵه‌ی له دوای مێگه‌لانه‌که‌م!
هیچ له‌بیرته گوتت كه ئه‌وپه‌ڕی ژیانمی ،
ستێره‌ی ئاسمانمی ،
شه‌ماڵی به‌ربه‌یانمی ؟
گوڵم !
دڵم !
له‌بیرته‌خه‌یاڵمان ده‌ڕۆیی بۆ هه‌واری ئاره‌زوو.. ؟
له ژێر نم، نمی وه‌فا ،
بزه‌ی ده‌هاته سه‌ر ده‌می ،
گوڵی به‌هاری ئاره‌زوو.. ؟
ئه‌وێستێ بیری تۆ له چه‌شنی ده‌ركه‌یه‌ک ،
ڕێی هه‌لاتنم وه‌به‌ر ده‌نێ،
له داوی خه‌م ،
له چنگی مردنێ ..
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
خۆ فریو ده‌ده‌م ..
خۆ فریو ده‌ده‌م به ئاره‌زووی تۆ مه‌ست ده‌بم.
ئاخ .. چ خۆشه مه‌ستییه‌کی وا ،
له بۆ له‌بیر بردنێ ،
له بۆ له‌بیر كردنێ ..


خه‌ونووچکه کایه‌ی پێده‌کا :
وه‌ک چۆن ڕێبوار
لکی دارێ
به‌ره‌و زه‌وی ڕاده‌کێشی و
له نه‌کاوا به‌ری ده‌دا .
شه‌و قاقا به‌م پێده‌که‌نێ :
وه‌ک چۆن لمی قه‌راغ زه‌ریا
به دوا په‌له‌قاژه‌ی شه‌پۆل.
مردن ده‌رگای ده‌کاته‌وه :
وه‌ک چۆن گورگێکی برسی
بۆ نێچیرێ
زار له‌به‌ریه‌ک ده‌باته‌وه .

هه‌موو ڕۆژێ له به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژن و باڵایه
له سه‌ر ڕێیدا ئه‌وه‌ستم، هه‌تا كوو ئاوی پێم دایه !
به دوو چاوێ كه شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌ی ترۆكێنێ
به دوو چاوێ كه سیڕڕی قووڵی لاوێتی ئه‌دركێنێ
سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م ، ڕێگا، هه‌موو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه
وه‌كوو دنیا له ناو جوانی ئه‌وا توابێته‌وه... وایه
شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به گوێی مندا ئه‌چرپێنێ
هه‌موو ده‌ركه‌وتنی شۆخێ، دڵی من دا ئه‌خورپێنێ
به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌و دایه
كه سه‌رتاپا له ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه ... په‌یدایه
به‌ڵێ ! كاتێ كه ئه‌و ده‌ركه‌وت، ئیتر من بێ سه‌ر و شوێنم
به تیشكی خۆری جوانی ئه‌و، به جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم
وه‌كو چۆن نه‌ونه‌مامێ، گه‌رده‌لوول ئه‌یبات و ئه‌ی هێنێ
له‌شم موچڕكی دڵداری، وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ !
ئه‌گه‌رچی وه‌ك خه‌یاڵی من عه‌با ده‌وری له‌شی داوه
له ئه‌ندام و له‌ش و لاری بڵند و ڕێكی ... ئاڵاوه
به‌ڵام كاتێ كه با چمكی عه‌باكه‌ی لا ئه‌دا، تاوێ
ئه‌ڕێژێ پووزی نایابی ، له سیحری خوایی، لافاوێ

هــــه‌ردی





